ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ جەیمی ڤاردی دوای 13 ساڵ ریزەکانی لێستەر سیتی بەجێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

جەیمی ڤاردی دوای 13 ساڵ ریزەکانی یانەی لیێستەر سیتی بەجدەهێڵێت و کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە یانەکە دەکات.

یانەی لیێستەر سیتی ئینگلیزی ڤیدیۆیەکی جەیمی ڤاردی بڵاوکردووتەوە، هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بە دڵێکی پڕەوە بە قورگی پڕگریانەوە ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکە دەکات و ئاشکرای دەکات، کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەی لیێستەر سیتی بەجێدەهێڵێت.

ڤاردی 38 ساڵان لەوەتەی ساڵی 2012 لە ریزی لێستەر سیتی یاریی دەکات و رۆژی 18ـی مانگی داهاتوو دوایین یاریی خۆی بە درێسی یانەکەی لە یاریگای کینگ پاوەر دەکات، کە 13 ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر ملیۆنێک پاوەند لە فلیتوود تاونەوە پەیوەندی بە ریزەکانی لێستەر کرد.

ڤاردی کە لە وەرزی 2015/2016 نازناوی پرێمەرلیگی بۆ لێستەر سیتی بەدەستهێنا و دەستکەوتێکی مێژوویی تۆمارکرد، وەرزی 2019/2020 بە تۆمارکردنی 23 گۆڵ بووە گۆڵکاری پرێمەرلیگ و ساڵی 2021 جامی یەکێتیی ئینگلتەرا و قەڵخانی خێرخوازیی ئینگلتەرای بۆ گوورگەکان بەدەستهێنا.

A fine collection of shirts from over the years.

ڤاردی لە جامی و خولی ئینگلیزی 32 یاری بە درێسی لێستەر سیتی کردووە و 8 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە، لە مێژووی یانەکەش 496 یاری بە درێسی لێستەر کردووە و 198 گۆڵ و 69 ئەسیستی بە درێسی یانەکە کردووە و بە باشترین یاریزانی مێژووی یانەکە دادەنرێت.

ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخی ملیۆنێک یۆرۆیە و بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا 26 یاریی نێودەوڵەتی کردووە و 7 گۆڵی بۆ سێ شێرەکان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button