گەورەترین کێشەی گواردیۆلا چارەسەر دەبێت

پێپ گواردیۆلا و هاوژینەکەی نزیکن لەوەی دەرفەتێکی دیکە بە ژیانی هاوبەشییان بدەن
لە مانگی یەکدا گواردیۆلا و کریستین سێرای هاوژینی لەیەک جیابوونەوە سەرەڕای ئەوەی لە رابردوودا خۆشەویستییەکی زۆر هەبوو لە نێوانیان.
ئەوکات راگەیەندرا هۆکارەکەی ئەوەی کریستین ناڕازییە لەوەی گواردیۆلا بەردەوام کار دەکات و کاتی بۆ ئەوان نەماوە. بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ تا ئێستا هەردوولا ئەڵقەی هاوسەرگیریان لەدەستدایە و دەیانەوێت دەرفەتێکی دیکە بدەن بە هاوسەرگیرییەکەیان کە ماوەی 30 ساڵە بەیەکەوەن.
پێپ بەڵێنی ئەوەیداوە کە کاتی زیاتری لەگەڵ بەسەرببات و پابەندبێت بە خێزانەکەیەوە. دەوترێت ئەوکاتە کریستین بڕیاری جیابوونەوەی داوە کاتێک گواردیۆلا بڕیاری تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی شاردووەتەوە لە کاتێکدا پێشتر بەڵێنی دابوو ساڵێک پشوو وەربگرێت یاخود ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەیەک کە ئەمەیان کاتی کەمتر دەوێت.
روون نیە گواردیۆلا چ بەڵێنی دیکەی داوە بە هاوژینەکەی و ئایا لە مانچێستەر سیتی دەمێنێتەوە یاخود نا تاوەکو 2027 کە وادەی تەواوبوونی گرێبەستەکەیەتی.