
یاریگا –
ریال مەدرید پێکانی کاماڤینگای راگەیاند و ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی ئەو ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەی ئاشکراکردووە.
یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکیدا پێکانی ئێدواردۆ کاماڤینگای راگەیاندووە و ئاشکرایکردووە :’ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ئێدواردۆ کاماڤینگا کرا، ریشاڵی پێی چەپی بە تەواوی پچڕاوە، چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی کۆتایی تیمی پزیشکین’.
Parte médico de Camavinga.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) April 24, 2025
گەرچی ریال مەدرید ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەی رانەگەیاندووە، بەڵام ئارانچا رۆدریگێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەم وەرزە کاماڤینگا ناتوانێت پێ لە تۆپ بداتەوە و چیدیکە بەشداریی یارییەکانی ریال مەدرید ناکاتەوە، تەنانەت لە مۆندیالی یانەکانیش بێبەش دەبێت، کەناڵی لاسێکیستای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کاماڤینگا سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت و تاوەکو ناوەڕاستی مانگی هەشت لە یاریکردن دادەبڕێت.
کاماڤینگا لەم وەرزە چوار جار تووشی پێکان بووە و تەنیا بەشداریی 35 یاریی یانەکەی کردووە.