ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کونیا دڵی بۆ مانچێستەر یونایتد لێدەدات

پێنج یانە کێبڕکێی بەدەستهێنانی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

پێنج یانەی پرێمەرلیگ کێبڕکێی گواستنەوەی ماتۆس کونیای بەڕازیلی دەکەن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد چووەتە کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی ماتیۆس کونیای هێرشبەری وۆڵڤز و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

سکای ئاماژەی بەوەش کردووە، جیا لە شەیتانە سوورەکان، ئارسیناڵ و ئاستۆن ڤێلا و دوو یانەی دیکەی پرێمەرلیگیش چاودێری هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دەکەن و خۆیان بۆ گواستنەوەی ئامادەکردووە.

بەگوێرەی هەمەن سەرچاوە، یانە ئینگلیزییەکان رکابەرێکی زەبەلاحیان هەیە و سعوودیکان ئامادەن بڕە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن کە 64 ملیۆن پاوەندە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، تاوەکو ئێستا دۆخەکە لەبەرژدەوەندی مانچێستەر یونایتدە، چونکە کونیا بە کەسە نزیکەکانی گوتووە شەیتانە سوورەکانی خۆشدەوێت و حەزدەکات یاریی بۆ یانەکە بکات.

کونیا لە هاوینی 2023 بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە وۆڵڤزەوە کرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 87 یاریی بۆ یانە ئینگلیزییەکە کردووە، 32 گۆڵ و 11 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button