ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئارسیناڵ گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ دەیەوێت گرێبەستی تۆماس پارتی نوێبکاتەوە و ئێستا لەگەڵ یاریزانەکە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات.

ناوەڕاستکارە 31 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ گەنەرز بەسەردەچێت و دەبێت بە یاریزانێکی ئازاد.

پێشبینی دەکرا ئەم وەرزە کۆتا وەرزی پارتی بێت لەگەڵ ئارسیناڵ و لە هاوین ماڵئاوایی بکات، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی سەرنجی ئارتێتای راکێشاوەتەوە و میکێل داوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، پارتی لە ئارسیناڵ دڵخۆشە، گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەرێنین و رەنگە گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە یاخود وەرزێک لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ 12 مانگی دیکە نوێبکاتەوە.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، یاریزانە 31 ساڵانییەکە ئەگەر لەگەڵ ئارسیناڵیش نەگاتە رێککەوتنی کۆتایی، بیری لە بژاردەی دواتر کردووەتەوە. بەڵام ئەگەری مانەوەی لە رۆیشتنی بەهێزترە.

پارتی لە ئۆکتۆبەری 2020 بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 162 یاریی بۆ یانە لەندەنییەکە کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵی دروستکردووە. بەهۆی پێکانیش بەشداریی بەشێکی زۆری یارییەکانی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button