ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌تورکیاگرنگترین

هیلال شوێنگرەوەی سەڵاحی دەستنیشانکرد

واز لە سەڵاحیش ناهێنێت.....

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلال سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان.

دوای شکستهێنانی یانە سعوودییەکە لە گواستنەوەی محەمەد سەڵاح، ئێستا چەند بژاردەیەکی دەستنیشانکردووە و جووڵەکان دەستیانپێکردووە.

ماوەیەکی درێژە هیلال هەوڵی گواستنەوەی سەڵاح دەدات، بەڵام دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە لیڤەرپوول، هیلال بێهیوا بوو و دەیەوێت بە زووترین کات، یاریزانێک لە ئاستی نێیمار دا سیلڤا بگوازێتەوە.

بێن جەیکوبس، رۆژنامەنووسی دیاری بەریتانی روونیکردووەتەوە، هیلال بوودجەی سەڵاح دەست لێنەداوە و دوای دوو ساڵی دیکە، جارێکی دیکە هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی جەیکوبس بێت، هیلال دەیەوێت ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجیری بگوازێتەوە و یاریزانەکەی گاڵاتەسەڕای لاری لە گواستنەوەکە نییە.

ئۆسیمین بەشداری لە 35 یاریی ئەم وەرزە کردووە و خاوەنی 30 گۆڵ و حەفت ئەسیستە.

ئۆسیمین لە ساڵی 2023 خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەفریقیای بەدەستهێنا و یارمەتی ناپۆلیدا، ببێتە پاڵەوانی ئیتاڵیا.

هیلال لە کۆمەڵەی دووەمی مۆندیالی یانەکانە، شانبەشانی یانەکانی ریال مەدرید، پاچووکا و سالزبورگ یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button