
یاریگا –
بۆ دووەم یاریی بەدوای یەک دهۆک نەیتوانی سێ خاڵ بەدەست بهێنێت و ئەمجارەیان بەرامبەر کارەبا تووشی شکست هات.
لە دوای پاڵەوان بوونیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، دهۆک دوو یاریی کردووە کە یەکسان بوونێکی بەزەحمەت لە نێو یاریگای خۆی بەرامبەر حدوود و دوێنێش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە کارەبا دۆڕا.
دوای تەواو بوونی یارییەکەش راهێنەری دهۆک هەواڵێکی مەترسیدار لە نێو تیپەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت بەشێک لە یاریزانەکان لە پێناو پارە یاریی دەکەن.
مەسعود میڕال لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەربارەی شکستەکەیان زیاتر گوتی:
سێ خاڵی زۆر ئاسانمان لەدەستدا بەڵام ئەمە تۆپی پێیە و دەبێ رازی بین، هەل لە دەست بدەیت گۆڵت لێ تۆمار دەکرێ، هەرچەندە تیپی بەرامبەر بەشێوەیەکی رێکخراو یارییان دەکرد، هەندێ یاریزانمان هەیە تەها لە پێناو پاداشت و پارە یاریی دەکەن، ئەمڕۆ دوو یاریزان بە تەواوی ئاستیان خۆیان پێشکەش کرد، بەداخەوەم بۆ یاریزانەکانی تڕ.
دهۆک شەش یاریی دواخراوی هەیە و بە 41 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێت، گەڕی داهاتووش لە نێو یاریگای خۆی رووبەڕووی کەربەلا دەبێتەوە، کارەباش بە 37 خاڵ هاتە ریزبەندی 12ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق.