یانەیەکی پرێمەرلیگ گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی دی برۆین دەستپێکردووە

یاریگا –
کێڤن دی برۆین دوای 10 ساڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی، دوایین رۆژەکانی خۆی لەگەڵ یانەکە بەرێدەکات دوای ئەوەی چەند هەفتەی رابردوو راگەیەندرا کە گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی بۆ نوێناکرێتەوە.
بەگوێرەی زنیارییەکانی مێلیسا رێدی پەیامنێری سکای سپۆرتس، یانەی ئاستۆن ڤیلا لە ئێستاوە گفتوگۆی نێوخۆییان دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی دی برۆین لە مێرکاتۆی هاوین.
ڤیێلا چاویان لە پاڵەوانێتیەکی گەورەی ئەوروپایە بۆ وەرزی داهاتوو، بۆ ئەو مەبەستەش یونای ئێمری دەیەوێ ریزەکانی بە هێنانی یاریزان بەئەزموون تۆکمەتر بکات.
سوودێکی دیکەی ئاستۆن ڤیلا لە نیازەکەیان بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە بەلجیکیەکە، لایەنی ماددیە. بەوپێیەی لەم هاوینە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی وەک یاریزانی ئازاد لە بازاڕەکەدا دەمێنێتەوە. بەوەش ئەو یانەیە کە ئێستا لە پلەی حەوتەمی پرێمەلیگە، تەنها پێدانی مووچەی دەکەوێتەسەر بیدات بە یاریزانە 33 ساڵییەکە.