عێراقکوردستان

هەولێر لە سەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە

سەمیر بابۆ باسی شکستەکەی بەرامبەر گەڕمە دەکات

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە هەولێر تووشی شکست هات و ئەمجارەیان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گەڕمە دۆڕا.

لە گەڕی 29ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 0 بە یانەی گەڕمە دۆڕا، هەولێر لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و بە جۆرێک لە شەش یاریی رابردوو پێنج یاریی دۆڕاوە و یەک سەرکەوتنیشی هەیە کە بەرامبەر حدوود بوو.

سەمیر بابۆ راهێنەری هەولێر دوای یارییەکەی بەرامبەر گەڕمە باسی لە ئەنجامی یارییەکە کرد و راێگەیاند:

پیرۆزبایی لە گەڕمە دەکەم و هیوای بەختێکی باشتر بۆخۆمان دەخوازم، گێمی یەکەم زۆرباش یارییمان کرد و بە تەواوی رێگربووین لە دروست بوونی دەرفەت بۆ تیپی بەرامبەر و ئێمە مەترسیدارتربووین، لە گێمی دووەم هەڵەی تاکەکەسی یاریزان وایکرد گۆڵێکمان لێبکرێ و نەمانتوانی گۆڵ بکەین و دەرفەتەکان لەدەست دەدران، بەختیش یاوەری ئێمە نەبوو لەم یارییە.

هەولێر لە 28 یاریی خاوەنی 35 خاڵە و کەوتە ریزبەندی 15ـەم، گەڕی داهاتووش لە یاریگای فرانسۆ هەریڕی رووبەڕووی شوڕتە دەبێتەوە لە یارییەکی بەهێزدا، گەڕمەش بە 40 خاڵ هاتە ریزبەندی 10ـەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button