ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید دەیەوێت بەرگریکارێکی چەپی پرێمەرلیگ بگوازێتەوە

یانە مەدریدییەکە دوو بەرگریکاری لاوی بۆرنمۆسی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید دەیەوێت میلۆس کێرکێز بەرگریکاری چەپی بۆرنمۆس بگوازێتەوە ریزەکانی.

کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەکانی ریال مەدرید و لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی گرنگی بە میلۆس کێرکێز بەرگریکاری بۆرنمۆس دەدەن، دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان. کە لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەشداریی 33 یاریی کردووە.

میلۆس کێرکێز (21 ساڵان) لە هاوینی 2023 لە ئەلکەماری هۆڵەندییەوە بەرامبەر 18 ملیۆن یۆرۆ روویکردە یانەکەی پرێمەرلیگ، کە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بۆرنمۆس هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو بەرگریکارە هەنگارییە 35 ملیۆن یۆرۆیە، لەم وەرزە بەرگریکارەکەی بۆرنمۆس بەشداریی 36 یاریی کردووە و 2 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە. کێرکێز خاوەنی 23 یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی هەنگاریا.

ریال مەدرید جگە لە کێرکێز، چاوی لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی دیکەی بۆرنمۆسە، ریال مەدرید هاوشانی پێنج یانەی دیکەی پرێمەرلیگ گرنگی بە دین هیوسن بەرگریکاری لاوی ئیسپانی یانەی بۆرنمۆس دەدەن.

کەناڵی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، یانەکانی ئارسیناڵ، چێڵسی، نیوکاسڵ یونایتد، تۆتێنهام هۆتسپێرس لەگەڵ ریال مەدرید گرنگی بە هیوسن (20 ساڵان) دەدەن، کە بەهای ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە لە بۆرسەی یاریزانان 42 ملیۆن یۆرۆیە.

پێشتر تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردبوو، ریال مەدرید بەنیازە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان چاکسازی لە هێلی بەرگری تیپەکەی بکات، بەرگری چەپ و دڵی بەرگری ئەو دوو شوێنەن فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت لە تیمەکەی بەهێزتریان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button