ئیسپانیا

سیمیۆنی نهێنی 14 ساڵ مانەوەی لە ئاتلێتیکۆ مادرید ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی، خۆی بە راهێنەرێکی بەختەوەر دەزانێت و هۆکاری مانەوەی درێژخایەنی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید روون دەکاتەوە.

سیمیۆنی، راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید پێش یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ کە سبەی شەو لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ بەڕێوەدەچێت، بەشداری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی یارییەکە کرد و باسی لە دۆخی تیپەکە و یاریزانەکان و چاوەڕوانییەکانی کرد.

سیمیۆنی سەبارەت بە مانەوەی 14 ساڵەی خۆی گوتی:

بۆ راهێنەرێک، مانەوە لە یانەیەک بۆ ماوەی 14 ساڵ مانای ئەوەیە یاریزانەکان ئاستێکی ناوازەیان پێشکەش کردووە. راهێنەرەکان ساحیر نین، ئێمە هەوڵدەدەین شێوازی خۆمان جێبەجێ بکەین. من خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە 14 ساڵ لەگەڵ ئەو یاریزانانە کارم کردووە کە نوێنەرایەتی ئەو شتانەیان کردووە کە من لە تۆپی پێدا خۆشم دەوێت.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

زۆر روونە چ جۆرە یاریزانێکمان پێویستە و چ جۆرە یاریزانێک لە مێژووی ئاتلێتیکۆدا ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە، یاریزانانی خاوەن کارەکتەری گەورە و ماندوونەناس کە خەمی یانەکە لە پێشینەیان بووە، خۆشبەختانە لەم گەشتە دوور و درێژەدا یاریزانی وام هەبووە، ئەمەش نهێنی مانەوەی درێژخایەنی منە لەم یانەیە.

سیمیۆنی دوو جار نازناوی لالیگا، جامی شا، دوو جار یۆرۆپا لیگ و دوو جامی سوپەری ئەوروپای لەگەل ئاتلێتیکۆ بەدەستهێناوە هەروەها دوو جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا. سیمیۆنی یەکەم راهینەرە لە خولی ئیسپانی کە بۆماوەیەکی ئەوەندە دریژ لە لالیگا راهێنەرایەتی یانەیەکی کردبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button