ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

کەیسێکی مەترسیدار؛ لەوانەیە ڤینیسیۆس جونیۆر دوو ساڵ سڕبکرێت

فیفا لێکۆڵینەوەی وردی دەستپێکردووە....

Yariga App

یاریگا –

شتێکی شاراوەنییە، ڤینیسیۆس جونیۆر و زۆربەی ئەستێرەکانی دیکە، جیا لە تۆپی پێ، چاویان لە فراوانکردنی بازرگانی و وەبەرهێنانە.

هەرچەندە ڤینیسیۆس هێشتا لە دەستپێکی کاروانی وەرزشیدایە، بەڵام لەڕێگەی کۆمپانیاکانی تایبەت بەخۆیەوە، خەریکە پشک لە چەند یانەیەک دەکڕێتەوە.

جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی دیاری ئیتاڵی، بەدواداچوونێکی تایبەتی لەبارەی خاوەندارێتی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ڤینیسیۆس لە جیهانی تۆپی پێداکردووە و چەند مەترسییەکی گەورەی خستووەتەڕوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە بێت، لەوانەیە ڤینیسیۆس سزایەکی توندبدرێت و تەنانەت دوو ساڵیش لە یارییکردن سڕبکرێت.

سکاڵایەکی فەرمی ئاڕاستەی لیژنەی ئەخلاقی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ کراوە، لە سکاڵاکەدا داوای سڕکردنی ڤینیسیۆس بۆ ماوەی دوو ساڵ کراوە.

لە 7ی ئەم مانگە، گروپی کۆمپانیاکانی تیبێریس دو براسیل (Tiberis do Brasil) بابەتەکەی گەیاندووەتە فیفا و لە سکاڵاکە نووسیویەتی؛

بەگوێرەی رێساکانی فیفا، نابێ یاریزانێک کە ئێستا یاریی دەکات، بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ببێتە خاوەنی یانەی پیشەگەر، ئەمەش بەهۆی دروستبوونی مەترسی بەگژداچوونەوەی بەرژەوەندییەکانی خاوەنەکە.

ڤینیسیۆس لەڕێگەی باوک و تاسیلۆ سوارێس، بەڕێوەبەری کارەکانی ئەستێرە بەڕازیلییەکە، خاوەنی کۆمپانیای ئۆڵ ئاجێنسیامێنتۆ ئێسپۆرتیڤۆ (ALL Agenciamento Esportivo)یە.

کۆمپانیاکە خاوەنی پشکە لە یانەی ساو جواو دێل رێی، ئەم یانەیە بەمدوواییە گەیشتووەتە خولی پلەدووی بەڕازیل.

کۆمپانیای سکاڵاکار (تیبێریس) کە پێشتر خاوەنی 16.5%ی پشکەکانی یانەکە بووە، لەبارەی لێسەندنەوەی مافی خاوەندارێتی لەلایەن کۆمپانیاکەی باوکی ڤینیسیۆسەوە دەڵێت؛

لە مافی کڕینەوەی پشکەکان بێبەشکراین و هەموو فرۆشرایە کۆمپانیای (ALL Agenciamento Esportivo).

سەرەڕای بڕیاری دادگای ساو پاولۆ بۆ وەستاندنی پڕۆسەی فرۆشتن و دەستکردن بە لێکۆڵینەوەی زیاتر، بەڵام بەگوێرەی چەند میدیایەکی بەڕازیلی بێت، کۆمپانیاکەی باوکی ڤینیسیۆس، بە فەرمی بووەتە خاوەنی یانەکە.

ڤینیسیۆس ناوی بە خاوەندارێتی یانەی ئالڤێرکای پۆرتوگالیش بەستراوەتەوە، کە بەمدوواییە رافایێل کۆنسێساو بە خواستن لە یانەکەی ڤینیسیۆس لە بەڕازیل، پەیوەندی بە یانە پۆرتوگالییەکەوە کرد، کە هەر ڤینیسیۆس خاوەنیەتی.

کۆمپانیای تیبێریس لە سکاڵاکەیدا پشتی بە مادەکانی 20ی فیفا و 22ی یاسای ئیسپانی پەیوەندیدار بە ئەخلاقیاتی وەرزشی بەستووە. هەردوو یاساکە ئامانجیان پاراستنی نەزاهەتی رکابەرییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دی مارزیۆ بێت، لەوانەیە کەیسەکە بە پێبژاردن یاخود ناچارکردنی فرۆشتنی یانەکان یان سڕکردنی ڤینیسیۆس تەواو بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button