ئیسپانیاگرنگترین

بەژمارە؛ هەڵسەنگاندنێکی کارەساتبار بۆ ناوبژیوانی یارییەکەی بارسێلۆنا و مایۆرکا

ئەرکیڤۆ ڤار بەوردی هەڵسەنگاندنی کردووە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا یارییەکی قورسی بەرامبەر ریال مایۆرکا بە تاکە گۆڵی دانی ئۆلمۆ بردەوە.

دوای تەواوبوونی یارییەکە، میدیاکان هەڵسەنگاندنی جیاوازیان بۆ ئۆرتیز ئاریاس، ناوبژیوانی یارییەکە کرد و لە هەموو دیارتر، پێگەی ئەرکیڤۆ ڤاری تایبەت بە ناوبژیوانی لالیگا، هەڵسەنگاندنێکی ‘کارەساتباری’ی خستەڕوو.

هەرچەندە ناوبژیوانی سەرەکی خاوەن بڕیاری سەرەکی بڕیارەکان نەبوو، بەڵکو ناوبژیوانانی یاریدەدەر و ڤاریش لە هەندێک بڕیار بەرپرسبوون.

مایۆرکا لە گێمی یەکەمدا گۆڵێکی کرد، بەڵام ناوبژیوان بە بیانووی ئۆفساید گۆڵەکەی رەتکردەوە، ئەمەش مشتومڕی زۆری دروستکرد، بەڵام ئەرکیڤۆ ڤار رایەکی جیاوازی هەیە.

یاریدەدەری ناوبژیوان بڕیارێکی دروستی بۆ رەتکردنەوەی گۆڵەکەی ماتیۆ مۆریدا، چونکە مۆری ئۆفسایدبوو و هەریەکە لە هێکتۆر فۆرت و ئینیگۆ مارتینێز، زوو تەڵەی ئۆفسایدییان دانا.

لەبارەی ئاستی گشتی ناوبژیوانی یارییەکە، پێگە ئیسپانییەکە روونیکردووەتەوە

ئاستی ئۆرتیز ئاریباس لە یارییەکەی بارسێلۆنا و ریال مایۆرکا چەندین لایەنی ئەرێنی و نەرێنی تێدابوو، بەڵام 5.5 وەکو هەڵسەنگاندن بەسە، چونکە لە هەندێک حاڵەتدا زۆر نەرمی نواند، ئەمەش هەستیاری دروستکرد.

ئەرکیڤۆ ڤار پێیوایە، چەند بڕیارێکی یارییەکە مشتومڕی دروستکرد، بەتایبەت لە هەندێک حاڵەتدا نەرمی نواند، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بەشێک لە تەماشاکەرانی یارییەکە لە ناوبژیوان.

بارسێلۆنا سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و هەنگاوێکی دیکە لە یەکلاییکردنەوەی نازناوی لالیگا نزیکبووەوە، دوای زیادکردنی جیاوازییەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ حەفت خاڵ ‘بەشێوەیەکی کاتی’، کە ئەمشەو رووبەڕووی خێتافی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button