عێراقکوردستان

هەولێر لە رەمادی رووبەڕووی گەڕمە دەبێتەوە

گومان لە بەشداریکردنی رێبین سولاقا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر گەڕمە یاریی دەکات و گومان لە بەشداریکردنی رێبین سۆلاقا دەکرێت لەم یارییە.

لە گەڕی 29ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کاتژمێر 5ـی ئێوارە گەڕمە و هەولێر لە یاریگای رەمادی رووبەرووی یەکتر دەبنەوە. پێنج یارییە گەڕمە لە خولەکە سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، دوایین سەرکەوتنی لە 9 _ 3 _ 2025 بوو بەرامبەر حدوود، هەولێریش لە پێنج یاریی رابردوو چوار شکست و سەرکەوتنێکی هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ سەمیر بابۆی راهێنەری هەولێر پشت بە رێبین سۆلاقای بەرگریکار نابەستێت، بە هۆی ئەو ئاستە خراپەی لە چەند یاریی رابردوو پێشکەشی کردووە رەنگە رێبین لە یەدەگ بێت، لە شوێنی ئەویش بابۆ یاریی بە پادیلهای یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی دەکات.

لە مێژوودا هەر دوو یانە یەک یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، یارییەکەش لە قۆناخی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بوو کە لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەرێوەچوو، یارییەکەش 1 _ 1 کۆتایی هات.

هولێر لە 27 یاریی 35 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە ریزبەندی 14ـەم دێت، گەڕمە لە 28 یاریی 37 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 11ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button