ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید بێ بەگومانە لەبارەی داهاتووی لە یانەکە

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە دیارترین ئەستێرەکانی ئەو یانەیەی بێهیوا کردووە.

ئاتلێتیکۆ ئەم وەرزەشی بەبێ نازناو بەڕێدەکات و درێژە دەدات بە وشکەساڵییەکانی بۆ چوارەم ساڵی لەسەریەک. یانەکە لە چامپیۆنزلیگ و جامی شا بێهیواکرا، لە 32 هەفتەی خولی ئیسپانییش 10 خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگەوە دوورەوە و لە پلەی سێیەم لەدوای ریال مەدرید دەبینرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی El Nacionalی ئیسپانی، خولیان ئالڤارێز گومانی بۆ دروستبووە لەبارەی داهاتووی خۆیەوە لەگەڵ رۆخی بلانکۆس.

ئالڤارێز کە هاوینی 2024 بە بڕی 95 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانترین یاریزانی مانچێستەر سیتی روویکردە یانە مەدریدیەکە، لەم وەرزە لە 49 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 26 گۆڵ و 5 ئەسێستی بۆ ئاتلێتیکۆ کردووە. بەڵام ژمارەکانی بێسوود بوون کە خەریکە بەبێ نازناو کۆتایی بە وەرزەکە دەهێنن.

ئەو سەرچاوەیە هۆکاری گومانەکانی ئەستێرە ئەرجەنتیەکەی ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە کە پەیوەندیدارە بە ئەنجام خراپەکانی یانەکەیەوە هەر لە یەکەمین وەرزی خۆی لەگەڵیاندا.

ئەو دۆخەی هێرشبەرە 25 ساڵییەکە لەکاتێکدایە پێشتر تەنها لە دوو وەرز یاریکردنیدا بۆ مان سیتی توانی 6 نازناو بچنێتەوە کە لەنێویاندا دوو پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگێک بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button