ئینگلتەراگرنگترین

یۆرۆپالیگ بباتەوە یان نەباتەوە چارەنووسی راهێنەرێکی پرێمەرلیگ یەکلاییکراوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەرێکی پرێمەرلیگ چارەنووسی یەکلاییکراوەتەوە و ئەنجامەکان هەرچۆنبن کاریگەری نابێت لەسەر بڕیارەکە.

یانەی تۆتنهام بە راهێنەرایەتی ئانج پۆستێکۆگلو لە خولی ئینگلیزی وەرزێکی کارەساتبار لە پرێمەرلیگ بەڕێدەکات و شەوی رابردووش بە نۆتینگهام دۆڕا و ئێستا لە پلەی 16ی خولی ئینگلیزی گیرساوەتەوە.

ئەگەرچی یانەکە لە یۆرۆپالیگ بە گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕین چاویان لە نازناوی ئەو پاڵەوانێتیەیە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی تەلەگرافی ئینگلیزی، ئەنجامی پۆستێکۆگلو هەرچۆنێک بێت هەر لە دوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە دەڕوات.

یانە لەندەنییەکە ماوەی زیاتر لە 17 ساڵە هیچ نازناوێکیان نەبردووەتەوە، کۆتا جاریش وەک پاڵەوان خۆیان بینیەوە ساڵی 2008 بوو کە بوون بە براوەی جامی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button