تەواو؛ ئەستێرەیەک پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە دەكات

یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دوای ئەوەی لەم وەرزەدا بە بارودۆخێكی قورسدا تێپەڕی و وەرزێكی خراپی بەڕێكرد، بۆ وەرزی نوێ دەیانەوێت گۆڕانكاری ریشەیی بكەن و ریزەكانیان نوێ بكەنەوە.
لە گواستنەوەكانی داهاتوودا ناوی چەند یاریزانێک بە رۆیشتن لە ریزەكانی سیتیزن بەستراوەتەوە، هەریەک لە یاریزانان ( دی برۆین، گریلیش، كۆڤاسیچ، گوندۆگان، ئێدەرسن) داهاتوویان لەگەڵ یانەكەیان نا روونە و پێدەچێت لە هاوینی داهاتوودا ریزەكانی سیتیزن جێبهێڵن.
بە گوێرەی زانیارییەكانی سانتی ئاونا، دیێگۆ كۆستا گۆڵپارێزی پۆرتوگالی یانەی پۆرتۆی هەمان وڵات رەزامەندی دەربڕیوە لە گواستنەوەكانی داهاتوودا پەیوەندی بە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە بكات.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، گۆڵپارێزە پۆرتوگالییەكە پڕۆژەكەی مانچێستەر سیتی قبوڵ كردووە و رۆشنایی سەوزی بۆ پەیوەندیكردن بەو یانەیەوە هەڵكردووە.
گفتوگۆكان لە نێوان خۆرخی مێندێس بەڕێوەبەری كارەكانی گۆڵپارێزەكە و مانچێستەر سیتی بەردەوامە.

كۆستا لە هاوینی ساڵی 2019 لە ریزەكانی لاوانی پۆرتۆوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە.