ئیسپانیاگرنگترین

ئەنچیلۆتی چارەنووسی ئێمباپێی بۆ یاریی کلاسیکۆ یەکلاکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەنچیلۆتی چارەنووسی ئێمباپێی بۆ یاریی کلاسیکۆ یەکلاکردەوە، کە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بەهۆی پێکانەوە لە ریال مەدرید دابڕاوە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی پێش یاریی سبەی بەرامبەر خیتافی لەبارەی ئامادەبوونی کیلیان ئێمباپێ و فێرلاند مێندی دەڵێت :’ئێمباپێ و مێندی بۆ یاریی سبەی بەرامبەر خیتافی ئامادە نابن، بەڵام بۆ یاریی کلاسیکۆی شەممە بەردەست دەبن’.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئێمباپێ و مێندی بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدیان کردووە و ئەنچیلۆتی دەیەوێت ئەو دوو یاریزانە بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە بکات، کە تازە لە پێکانەکانیان گەڕاونەتەوە و دەستیان بە راهێنانە بەکۆمەڵەکان کردووەتەوە.

ئێمباپێ لە یاریی بەرامبەر ئارسیناڵ تووشی پێکان بوو، بەمهۆیەوە نەیتوانی لە یاریی ئاتلێتیک بلباو ئامادە بێت، بەڵام بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە دەبێت.

سبەی چوارشەممە ریال مەدرید لە گەڕی سی و سێیەمی لالیگا دەبێتە میونای خیتافی و رۆژی شەممە لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button