
یاریگا –
ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 19:30 لە گەڕی بیست و نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز و زاخۆ لە دێربی کوردستان لە سلێمانی بەیەک دەگەن، زەید سامر ناوبژیوانی یارییەکە دەبێت و عەلا سەلام ناوبژیوانی ڤاری یارییەکە دەبێت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە فەیسبووک و یوتیوب بە دەنگی ئارمانج محەمەد و راستی میهرەبانی بە زاراوەی بادینی و سۆرانی یارییەکە دەگوازێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینی بەکارهێنەرانی ئەپڵیکەیشنی یاریگا کە 2،510 کەس بەشدارییان کردووە، نەورۆز ٪61 چانسی بردنەوەی هەیە و ٪22 پێشبینی دەکەن زاخۆ بباتەوە و ٪17ـش بڕوایان وایە یەکسان بن.
بەگوێرەی پێشبینی ChatGPT ئەمڕۆ یارییەکەی دێربی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە یەکسانبوون کۆتایی دێت.
دوو رۆژ پێش یارییەکە تەواوی بلیتەکانی یارییەکە فرۆشران
دوو رۆژ پێش یارییەکەی نەورۆز و زاخۆ تەواوی بلیتەکانی ئەو یارییە فرۆشران، رۆژی یەکشەممە سەرجەم بلیتەکانی یاریی دێربی کوردستان فرۆشران و هیچ بلیتێک نەما.
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لەبەر ئەوەی بلیتەکانی یاریی دێربی کوردستان نەماون، لە بازاڕێ رەش نرخی بلیتێکی ئاسایی یارییەکە گەیشتووەتە 15 هەزار دینار، لەکاتێکدا خۆی نرخەکەی 3 هەزار دینارە.
ئامارەکانی رووبەڕووبوونەوەیان
نەورۆز و زاخۆ لە مێژووی خولی ئەستێرەکانی عێراق حەفت جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە دوایین یاریی نێوانیان لە قۆناخی یەکەمی ئەم وەرزە هەردوولا لە زاخۆ 1-1 یەکسانبوون، کە یەکەمجاربوو ئەو دوو یانەیە لەگەڵ یەکتری یەکسان بن.
نەورۆز پێشتر سێ بردنەوەی بەرامبەر زاخۆ بەدەستهێناوە و زاخۆش سێ بردنەوەی بەرامبەر یانەکەی سلێمانی بەدەستهێناوە، نەورۆز 7 گۆڵی کردووە و زاخۆش 7 گۆڵی کردووە. نەورۆز دوو کلین شیتی کردووە و زاخۆش دوو کلین شیتی کردووە.
زاخۆ و نەورۆز جگە لە دوو یارییەکەی ئەم وەرزەیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە جامی عێراقیش لە قۆناخی چارەکی کۆتایی بەیەک دەگەن و یەکێکیان دەپەڕێتەوە قۆناخی پێش کۆتایی.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکە
یانەی نەورۆز رایگەیاندووە هەریەکە لە راستگۆ فەریق، حوسێن عەباس، باکۆ عومەر بەهۆی پێکانەوە لەو یارییە بێبەش دەبن و مەڕوان حوسێن بەهۆی کەلەکەبوونی کارتەکانی بۆ ئەم یارییە بەردەست نابێت.
نەورۆز: هانی شاکر، محەمەد دلاوەر، وائیل بن عوسمان، تەقی فەڵاح، محەمەد حوسێن زریقات، گاتۆچ پانۆم، مونتەزەر ستار، عەلائەدین دیریدی، ئاسۆ رۆستەم، مەڕوان حوسێن، ئێندیفرێکێ ئیفیۆنگ
زاخۆ: عەلی کازم، ئەحمەد ئیبراهیم، پاتریک مارسێلینۆ، سیپان سەدیق، محەمەد ئەبو حەشیش، ئالیو ئادەم، ئەحمەد یاسین، محەمەد ئەسوەد، گوستاڤۆ هێنریکی، ناسڕ محەمەدۆ