بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وردەکاریی رێککەوتنی ئۆسیمین و یانەیەکی ئینگلیزی ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

وردەکاریی رێککەوتنی نێوان ڤیکتۆر ئۆسیمین و یانەیەکی ئینگلیزی ئاشکرادەکرێت و ئەو هێرشبەرە روودەکاتە پرێمەرلیگ.

ئۆسیمین کە ئێستا بەخواستن لە یانەی گالاتاسەرای تورکی یاریی دەکات، ماوەی چوار ساڵ وەک رەگەزێکی سەرەکی ناپۆلی خۆی ناساند و رۆڵی هەبوو لە بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی بۆ ئەو یانەیە. بەڵام دواجار ناکۆکیی کەوتە نێونیان و ساڵی پار بەخواستن نێردرایە ریزەکانی یانە تورکییەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئایگۆن ئۆزیپەکی رۆژنامەنووسی تورکی، یانەی مانچێستەر یونایتد لەگەڵ ناپۆلی گەشتووەتە رێککەوتن و بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ دەدات بەو یانە ئیتاڵییە وەک نرخی هێرشبەرە نەیجیریەکەی.

ئۆزیپەک ئەوەشی ئاشکراکردووە کە رێککەوتنی مان یونایتد و ئۆسیمین بۆ ماوەی پێنج ساڵە.

هەمان رۆژنامەنووس تەنانەت بڕی مووچەی ساڵانەی هێرشبەرەکەشی ئاشکراکردووە کە لەو یانە ئینگلیزیە وەریدەگرێت و باس لەوە دەکات 12.8 ملیۆن پاوەندە. ئەوەش واتا نزیکەی سێ هێندەی ئەوەی لە ناپۆلی وەریدەگرت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button