
یاریگا –
تۆپی پێی ئینگلیزی بەهۆی رکابەرێتیەکانی پرێمەرلیگ و چامپیۆنشیپ و بەرەو کۆتاییهاتنی وەرزەکە، هێندەیتر گڕی گرتووە و کەشوهەوایەکی پڕ لە کێبڕکێی توند لە هەردوو خولەکەدا هەیە.
ئەمشەو لە چامپیۆنشیپ کە لە بەریتانیا خولێک خوار پرێمەرلیگە لەرووی بەهێزیەوە، ناسنامەی دوو یانەی سەرکەوتوو بۆ پرێمەرلیگ دەرکەوت. ئەوانیش یانەکانی لیدز یونایتد و بێرنلی بوو دوای بردنەوەیان لە یانەکانی ستۆک سیتی و شێفیڵد یونایدت لە میانی یارییەکانی هەفتەی 44ی ئەو خولە کە تێیدا 24 یانە شەڕی سەرکەوتن دەکەن بۆ ریزی گەورەکانی ئەو وڵاتە.
ساڵانە لە چامپیۆنشیپ دوو یانە راستەوخۆ سەردەکەون بۆ پرێمەرلیگ، سێ یانەی پلەی سێیەم تا شەشەمیش دەچنە قۆناخی پاشکۆوە بۆ بردنەوەی بلیتێکی دیکە. بەوپێیە بێت، ئێستا کە تەنها دوو هەفتە ماوە لە چامپیۆنشیپ، یانەکانی شێفیڵد، سەندەرلاند، بریستڵ و کۆڤەنتری لە پێگەکانی گەیشتنن بە پاشکۆ ئەگەر ریزبەندییەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت.
ئەوەی لەسەر لیدزی پێشەنگ ماوەتەوە، کە هاوشێوەی بێرنلی هەردووکیان خاوەنی 94 خاڵن، پارێزگاریکردنیەتی لە پلەی یەکەم تا ببێتە پاڵەوان. جۆشوخرۆشی پاڵەوانبوونیش لەو خولە، هیچی کەمتر نییە لەوەی پرێمەرلیگ.
سەرکەوتنەوەی لیدز و بێرنلی دوای تەنها ساڵێک دێت لە دابەزینیان بۆ چامپیۆنشیپ. دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی یانەکانی ساوسامپتن و لێستەر سیتی. هەرچی یانەکانی پلەی ئۆفیشە، دەیانەوێ بێنە جێی ئیپسویچ تاون کە لە لێواری دابەزین نزیکە.