
یاریگا –
بایەر لیڤەرکۆزن موژدەیەکی خۆشی بە گوێچکەی بەرپرس ا هاندەرانی یانەی ریال مەدریددا دا بۆ دەستبەرداربوون لە چابی ئالۆنسۆ.
ئالۆنسۆ کە پێشتر وەک یاریزان بۆ یانەکانی ریال سۆسیداد، لیڤەرپوول، ریال مەدرید و بایرن میونشن یاریکردووە، لە ساڵی 2022 وەک راهێنەرێکی پیشەگەر ئەرکێکی نوێی لەگەڵ بایەر لیڤەرکۆزن تاقیکردەوە و توانی یانەکە بکاتە پاڵەوانی بۆندسلیگا بەبێ هیچ دۆڕاندنێک، جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەڵمانیا و گەیشتە فیناڵی یۆرۆپالیگیش کە لەوێ بە ئاتڵانتای ئیتاڵی دۆڕا. ئەو ئەنجامانە وایانکرد یانە گەورەکانی ئەوروپا، لە پێشیانەوە ریال مەدرید، چاو لە لێهاتووییەکانی ئالۆنسۆ بکەن.
بەگوێرەی نوێترین لێدوان کە لە گەرمەی زیاتربوونی دەنگۆیەکانی دوورخستنەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی داویەتی، فێرناندۆ کارۆی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە ئەڵمانییەکە رۆشنایی سەوزی بۆ مەدریدیەکان هەڵکرد بۆ دانیشتن و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئالۆنس و وتی
لەگەڵ ئالۆنسۆ رێککەوتنێکی پیاوماقولانەمان لەنێواندا هەیە. بەوەی هەر یانەیەک لەو یانانەی وەک یاریزان یاریی بۆ کردوون، پەیوەندی پێوەبکەن، ئەوا ئێمە دادەنیشین و گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین و بەبێ ئەوەی هیچ لەمپەرێک بخەینە رێگەکەی.
دەربارەی ئەو هەوڵانەی لە یانەکانی دیکەوە بۆ راهێەنەرەکەیان دەدرا، بەتایبەت لیڤەرپوول بایرن و ریال، ئەو بەڕێوەبەرە وتی
ساڵی رابردوو لە چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپاوە هەوڵ دەدرا و ئۆفەر پێشکەش دەکرا، بەڵام چابی بە ئێمەی وت و دڵنیای کردینەوە لەگەڵماندا دەمێنێتەوە. ئێستاش جارێ تۆزێ زووە بۆ قسەکردن لەوبارەیەوە، چونکە وەرزەکە هێشتا بەرەوامە. رەنگە شتانێک رووبدەن، ئێمەش ئامادەباشیی خۆمان کردووە و هەندێ کاتمان بە خۆمان داوە (سێ بۆ چوار هەفتە) تا بڕیاری لەبارەی داهاتوویەوە بدەین.
کارۆ جەختیشی کردەوە کە پەیوەندییان لەگەڵ ریال مەدرید زۆر باشە و ئەگەریش هەر پەیوەندییەک لە یانەکانی پێشوویەوە پێشکەشی بکرێت، ئەوا ئێمە دادەنیشین گفتوگۆی دەکەین.
🚨 Bayer Leverkusen CEO Carro: “Xabi Alonso’s future has to be decided in the next three or four weeks”.
“We have a very good relationship with Real Madrid”. pic.twitter.com/6FWFNlXUnZ
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 21, 2025