
یاریگا –
كلاسیكۆی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا چارەنووسی كارلۆ ئانچێلۆتی یەكلاییدەكاتەوە.
ریال مەدرید لە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئارسیناڵ بوویەوە و لە هەردوو یاریی یانە ئینگلیزیەكە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی لە یانە ئیسپانیەكە بردەوە. بەوەش ئارسیناڵ گەیشتە قۆناخی پێشكۆتایی و ریال مەدریدیش ماڵئاوایی كرد.
بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، ئەگەر ریال مەدرید لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا بدۆڕێت، ئەوا راستەوخۆ كارلۆ ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی مەدرید دووردەخرێتەوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، لە ئەگەری دوورخرانەوەی كارلۆ لە پۆستەكەی ئەوا راوول یان سۆلاری بەكاتی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانە شاهانەكە وەردەگرن.
رۆژی 26ـی ئەم مانگە، بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەیەک دەگەن، دواتر رۆژی 11ـی مانگی داهاتوو لە لالیگا بەیەک دەگەن کە بارسا بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ بە جیاوازیی چوار خاڵ لەپێشەوەی ریال مەدریدی دووەم دێت.