ئیتاڵیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئینتەر یان ناپۆلی؛ کامیان دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی سێریا ئەی؟

هەردووکیان بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ سەرووی ریزبەندیی خولەکەیان گرتووە

Yariga App

یاریگا –

دوای دۆڕانی ئەم هەفتەیەی ئینتەر میلان و بردنەوەی ناپۆلی، کێبڕکێی ئەم وەرزەی سێریا ئەی لەسەر نازناوی خولەکە گەیشتە لوتکە، ئینتەر میلان و ناپۆلی بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ سەرووی ریزبەندیی خولەکەیان گرتووە، لەکاتێکدا تەنیا پێنج گەڕ ماوە.

ئینتەر میلان لە سێ بەرەوە شەڕی بەدەستهێنانی نازناوەکان دەکات

دۆخی ئینتەر میلان لەگەڵ ناپۆلی جیاوازە، چونکە کوڕانی سیمیۆنی ئینزاگی جگە لە سێریا ئەی، کێبڕکێ لەسەر جامی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش دەکەن، لە جامی ئیتاڵیا و چامپیۆنزلیگ گەیشتوونەتە قۆناخی پێش کۆتایی، بەڵام کوڕانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی جگە لە سێریا ئەی لە هیچ کێبڕکێیەکی دیکەدا نەماون.

ئینتەر کە لە یاریی چوون 1-1 لەگەڵ ئەیسی میلان یەکسان بووە، رۆژی چوارشەممە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا رووبەڕووی رۆسۆنێری دەبێتەوە و رۆژی 14ـی مانگی داهاتوو براوەیان رووبەڕووی براوەی بۆلۆنیا و ئیمپۆلی دەبێتەوە کە لە یاریی چوون بۆلۆنیا 3-0 بردنەوەی بەدەستهێناوە.

ئینتەر جگە لەوەی گەیشتووەتە قۆناخی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا، گەیشتووەتە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگیش، رۆژی 30ـی ئەپرێل لە ئیسپانیا دەبێتە میوانی بارسێلۆنا و رۆژی 6ـی مایۆ لە یاریی گەڕانەوە لە جیۆسێپی میاتزا میوانداریی یانە کەتەلۆنییەکە دەکات.

پێنج یاریی داهاتووی کامیان قورسترە؟

ئینتەر میلان کە بە جیاوازیی گۆڵ لەپێشەوەی ناپۆلی دێت، لەو پێنج یارییەی ماویەتی رووبەڕووی رۆما، هێلاس ڤیرۆنا، تۆرینۆ. لازیۆ و کۆمۆ دەبێتەوە، ناپۆلیش لەو پێنج یارییەی ماویەتی بەرامبەر تۆرینۆ، لێچی، جێنەوا، پارما و کالیاری یاریی دەکات.

ناپۆلی لەو پێنج یارییەی ماویەتی سێ یاری لە یاریگای خۆیەتی و یارییەکانی بەرامبەر یانەکانی خوارەوەی ریزبەندین، ئینتەریش سێ یاریی لە یاریگای خۆی دەبن، بەڵام دوو یاریی قورسی بەرامبەر رۆما و لازیۆ هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button