ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هاری کەین بووە خاوەنی ریکۆردێکی بێ وێنە لە مێژووی بۆندسلیگا

Yariga App

یاریگا –

هار کەین بەردەوامە لە نووسینەوەی ژمارە پێوانەییە تاکەکەسییەکانی لەگەڵ بایرن میونشن و ئەمجارەش لەسەر ئاستی مێژووی خولی ئەڵمانی خۆی کرد بە خاوەنی ریکۆردی بێ وێنە.

کەین کە هاوینی 2023 بە بڕی 110 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانترین گواستنەوە لە مێژووی بۆندسلیگا لە توانهامەوە گواسترایەوە بۆ بایرن، لە یەکەم وەرزی لەگەڵ باڤارییەکان توانی بە تۆمارکردنی 36 گۆڵ ببێتە گۆڵکاری خولەکە و تەنانەت گۆڵکاری سەر خولە بەهێزەکانی کیشوەری ئەوروپا کە دواجار خەڵاتی پێڵاوی زێڕینیشی بردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی یۆرۆفووت لە پێگەی X، بەو گۆڵەی لە یاریی رابردوویان لە تۆڕی هایدنهایم تۆماریکرد کە گۆڵی ژمارە 24ی کەین بوو لەم وەرزە کاتێک باڤارییەکان 0-4 بردنەوەیان تۆمارکرد، هێرشبەرە ئینگلیزیەکە ریکۆردی مێژوویی تۆمارکردووە.

بەپێی ئامارەکەی پێگەکە، هێرشبەرە ئینگلیزیەکە بە ئەنجامدانی کەمترین یاریی (60 یاریی) بوو بەخێراترین یاریزان بە بگات بە گۆڵی ژمارە 60 لە خولی ئەڵمانی. بەوەش ریکۆردەکەی ئێرلینگ هالاندی یاریزانی پێشووی بۆڕوسیا دۆرتموند و ئێستای مانچێستەر سیتی شکاند کاتێک توانیبووی لەگەڵ زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا بە 65 یاریی 60 گۆڵ تۆمار بکات لە میانی خولی ئەو وڵاتە.

شازادە هاری چاوی لە یەکەم نازناوی پیشەگەرێتی خۆیەتی کە بردنەوەی بۆندسلیگایە و یارییەکانی چوار هەفتەی ماوە، یانەکەشی بە جیاوازیی 8 خاڵ لە لیڤەرکۆزنی پلەی دووەمە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button