یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا دوو یاریزانی لەپێناو گواستنەوەی یۆکێرێش دەفرۆشێت

یاریگا –
وەرز لەدوای وەرز خواست لەسەر ڤیکتۆر یۆکێرێش زیاتر دەبێت بەهۆی ئەو ئاستە سەرسوڕهێنەرەی لەگەڵ سپۆرتینگ ئەنجامی دەدات.
یۆکێرێش ئەم وەرزەش بەردەوامە لە پیشاندانی توانا گۆڵکارییەکەی. بەجۆرێک، لە 46 یاریی ئەم وەرزە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان، توانیویەتی 47 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 11 ئەسێست.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی ئێل ناسیۆنالی ئیسپانی، یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە دوو یاریزانی بفرۆشێت لەپێناو دەستکەوتنی تێچووی هێرشبەرە سویدییەکە.
پێگەکە ناوی دوو یاریزانەکەی بارسای ئاشکراکردووە کە فێران تۆرێس و رۆناڵد ئاراوخۆن.
ئەم نیازەی یانە کاتالوونییەکە دوای چەند کەمتر لە 48 کاتژمێر لەو لێدوانەی یۆکێرێش دێت کە سەبارەت بە کەمکردنەوەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئامادەنەبوو روونکردنەوەی زیاتر بدات و دەنگۆیەکان رەتبکاتەوە.
لە چەند کاتژمێری رابردوودا و دوای بردنەوەی یاریی رابردوویان کە بە هاتریکێکی ئەو یاریزانە سپۆرتینگ توانی خۆی بگەیەنێتەوە پێشەنگی خولی پۆرتوگالی، زانیارییە مێدیاییەکان باسیان لەوە دەکرد ڤیکتۆر و یانەکەی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لە 100 ملیۆن یۆرۆ بهێننە خوارەوە بۆ 65 تا 70 ملیۆن. ئەوەش بۆ ئەوەی یۆکێرێش دوای ئامانجەکانی خۆی بکەوێت لە پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی گەورەی ئەروپا.
یۆکێرێش سەبارەت بە کەمکردنەوەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هاتەدەنگ – Yariga