عێراقکوردستان

هیچ یاریزانێکی کورد لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا نیە

یەک یاریزانی یانەی نەورۆزی تێدایە

Yariga App

یاریگا –

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئاشکرا کرا و هیچ یاریزانێکی کورد لە پێکهاتەکەدا نیە.

لە گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بە هۆی سەرکەوتنیان بەرامبەر زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان، دوو یاریزانی نەفتی میسان لە پێکهاتەکە دەبینرێن، هەر یەک لە حەسەن نەجمی گۆڵپارێز و دیێمێ داوودا خاوەن گۆڵ لە نەفتی میسان لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردوو دەبینرێن.

بە هۆی سەرنەکەوتنی هەر چوار یانە کوردستانیەکە هیچ یاریزانێکی کورد لە پێکهاتەکەدانیە، تەنها یاریزان محەمەد زوریقاتی ئەردەنی نەورۆز نەبێت کە لە دڵی بەرگری پێکهاتەکە دا یاریی دەکات.

شەش یاریزانی پیشەگەر لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا هەیە، ستیوار مینا لە حدوود و محەمەد زریقات لە نەورۆز و دینیش نجوینی لە تەڵەبە و دیێمێ داوودا لە تەڵەبە و مونزر عەلەوی لە زەوڕا و سایمۆن مۆسۆفا لە تەڵەبە وەک یاریزانی پیشەگەر ناویان لە پێکهاتەکەدا هەیە.

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button