کوردستان

خەلیفان سزای سەرەتایی وەرگرت و بریاریی کۆتاییش هەفتەی داهاتوو دەدرێت

هۆشدارییەکی تووند لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە بۆ یانە پلەدووەکان

Yariga App

یاریگا –

پێش کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە هەفتەی داهاتوو، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سزای سەرەتایی خەلیفانی دا.

دوای شەر و ئاژاوەکانی یاریی نێوان خەلیفان و هەڵەبجەی شەهید، بەهۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوان و لێدانی جەستەیی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە رێگەی ئۆنڵاین کۆبوونەوەی نا ئاسایی خۆی کرد، بریاردرا یاریی داهاتووی خەلیفان بەرامبەر پەروەردە لە یاریگای ئاکرێ بکرێت بەبێ ئامادەبوونی هاندەر.

بریاریشە هەفتەی داهاتوو شەممە ( 26ـی نیسانی 2025 ) بریاریی کۆتایی دەربارەی ئەم یارییە بدرێت، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هۆشداری بە یانە پلەدووەکان دەدات کە بۆ لەمەودوا هەر لایەنێک شەر و ئاژاوە بکات و هێرش بکەنە سەر ناوبژیوان رەنگە بریاری دوورخستنەوەیان بدرێت لەخولەکە.

بریار و ئاگادارکردنەوەی سەرەتایی کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:

1 _ یاریی نێوان یانەی خەلیفان و یانەی پەروەردە لە گەڕی حەفتەمی خولی پلەدووی کوردستان لە یاریگای ئاکرێ بەرێوەدەچێت بەبێ ئامادەبوونی هاندەر.

2 _ بانگهێشتکردنی سەرۆکی یانەی خەلیفان و سەرپەرشتیاری یانەی خەلیفان و دەستەی ناوبژیوانانی یاریەکە و سەرپەرشتیاری یاریەکە بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رۆژی شەممە 26 _ 4 _ 2025 کاتژمێر 2.

3 _ بریاری کۆتایی دەربارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی یاری نێوان یانەی خەلیفان و یانەی هەڵەبجەی شەهید لە کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەدرێت.

4 _ ئاگاداری بۆ سەرجەم یانەکانی کوردستان تایبەت یانە پلە دووەکان، بۆ لەمەودوا هاندەری هەر یانەیەک یاخود هەر کەسێک لە نێو یانەکان یان هەر یاریزانێک هێرش بکاتە سەر ناوبژیوانی یاری تایبەت بە لێدانی جەستەیی یان نانەوەی ئاژاوە ، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆی هەیە بریاری دیکە دەرکات وەک لە( بەندی یەکەم/رێنمایی گشتی / خاڵی 1 ) لە پەڕاوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ( 2024-2025) هاتووە ، بە تووندترین شێوە بکەرەکان سزا دەدرێن، رەنگە بریاری دوورخستنەوەی یانەکە بدرێت ئەگەر پێویست بکات لەگەڵ برێکی زۆری سزای دارایی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button