عێراقگرنگترین

یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق رادەگیرێن

هێشتا 10 گەڕ لە یارییەکانی ئەم وەرزە ماوە

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ دوو یارییە چارەنووسسازەکەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال، یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەوەستێت.

عەدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، رۆژی هەینی 25ـی نیسان/ئەپرێلی 2025 فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ناوی راهێنەری هەڵبژاردەکەی ئاشکرا دەکات، کە بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی عێراق و ئیمارات، حوسێن عەمووتە راهێنەری مەغریبی ئەرکی ر‌اهێنەرایەتی شێرەکانی رافیدەین وەردەگرێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەنیازە دوای دەستنیشانکردنی راهێنەری هەڵبژاردەکەی، کەمپێکی مەشق و راهێنان بکاتەوە و لەو کەمپە یارییەکی دۆستانە بۆ هەڵبژاردەکە رێکبخات، کە لەوانەیە بەهۆی کەمپەکەی هەڵبژاردەکە یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق رابگیرێن.

عێراق رۆژانی 5 و 10ـی یۆنیۆ/حوزەیران دوو یاریی چارەنووسساز بەرامبەر کۆریای باشوور و ئوردن دەکات، ئەگەر ئەو یارییە بباتەوە راستەوخۆ بلیتێکی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بەدەست دەهێنێت.

تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، یاریزانە پیشەگەرەکان پابەندی یارییەکانیان دەبن لەگەڵ یانەکانیان، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داوا لە یانەکانی خولی ئەستێرەکان دەکات رێگاپێدان بەو یاریزانانە بدەن کە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ کەمپەکە بانگهێشتیان دەکات، بەڵام ئەگەر یانەکان رازی نەبوون، ئەوا فیدراسیۆنی تۆپی پێ یارییەکانی خولەکە دەوەستێنێت.

تاوەکو ئێستا 28 گەڕ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوەچووە و هێشتا 10 گەڕی خولەکە ماوە، کە شوڕتە بە کۆکردنەوەی 59 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و بە جیاوازیی خاڵێک لەپێشەوەی زەوڕا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button