
یاریگا –
شه‌وی رابردوو لە یاریی بارسێڵۆنا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە خولی ئیسپانیا مشتومڕێکی بەرفراوانی ناوبژیوانانی بەخۆیەوە بینی و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
لە گەڕی 32ـی خولی ئیسپانیا، بارسێلۆنا بە (4-3) لە سێڵتاڤیگۆی بردەوە و پارێزگاری له پێشه‌نگی لالیگا كرد و هه‌نگاویكی دیكه له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نزیك بووه‌وه.
ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە رافینیا بە تووڕەییەوە ئاماژەی بە ناوبژیوان دەکات و دواتر جنێوی پێدەدات وەک ناڕەزایەتییەک به‌رامبه‌ر بڕیارێكی ناوبژیوان له دوایین خوله‌كی یارییه‌كه.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🎥
انتبهوا إلى هذا التسلسل:
– خطأ على رافينيا
– رافينيا يطلب من الحكم أن يذهب إلى الجحـ*ـيم
– يقوم الحكم بوضع يده في جيبه لإعطاءه البطاقة الصفراء الثانية.
– يدرك الحكم أنه رافينيا لديه بطاقة صفراء
– يخفض الحكم يده ببطء😳😳😳😳
— محمود مجيد (@MMajeedX) April 19, 2025
ناوبژیوان بینرا دەستی بەرەو گیرفانی دەجوڵێنێت بۆ ئەوەی کارتی زەرد به‌رووی یاریزانه‌كه به‌رزبكاته‌وه ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی رافینیا لە خولەکی 90+2 كارتی زه‌ردی پێدرا پاشه‌كشه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی ده‌كات و كارتی زه‌ردی دووه‌م به یاریزانه‌كه نادات.
Rafinha es el nuevo Luis Suárez. Tiene permiso para insultar a los árbitros y agredir a los rivales pic.twitter.com/anlQ1M6wGj
— Jose Antonio (@Tonio8108) April 19, 2025
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراون ئه‌و ڤیدیۆیه بڵاوكرایه‌وه و چاودێران پێیان وایه كه ناوبژیوان ماریۆ لۆپێز چاوپۆشی لە دەرکردنی ئەستێرەکەی بارسێلۆنا کردووە، ئەمەش به ئابروچوونێكی دیكه‌ی ناوبژیوانی باسی ده‌كه‌ن و به پاڵپشتی بارسێلۆنای داده‌نێن.
هه‌روه‌ها پێگه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووتهوه كه ناوبژیوان ده‌بوو كارتی سور به رافینیا بدات، به‌ڵام چاوپۆشی له یاریزانه‌كه كردووه و دووه‌م كارتی زهری به‌رووی یاریزانه‌كه به‌رزنه‌كردۆته‌وه.
👀 El polémico gesto que debió costarle la expulsión a Raphinhahttps://t.co/7LlVIJ2kXp
— Diario AS (@diarioas) April 20, 2025
بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ پێشەنگی خۆی له خولی ئیسپانیا بەهێزتر کرد و بە حەوت خاڵ لە پێش نزیکترین رکابەری كه یانەی ریال مەدریدە دووره.