ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V ئاتلێتیک بیلباو؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمرۆ لە یاریی لووتكەی ئەم هەفتەیەی لالیگادا ریال مەدرید و ئاتلێتیک بیلباو رووبەرووی یەك دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیک بیلباو بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32ی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی چارەكی كۆتایی ماڵئاوایی كرد، دوای ئەوەی لەو قۆناخەدا بە ئەنجامی هەردوو یاریی 5-1 بەرامبەر ئارسیناڵ شكستیهێنا.

لەم وەرزەدا هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا و جامی شای ئیسپانیا دەدات.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا لە 31 یاریی 20 یاریی بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و 5 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا تیمەكەی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و دەیەوێت كورسیەكی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەدەن.

لەم وەرزەدا لە كۆی 31 یاریی لە پازدە یاریی براوە بووە دوازدە یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ كیلیان ئێمباپێ،  مێندی ، ئیدێر میلیتاو و دانی كارڤاخال بەرامبەر بیلباو یاریی دەكات.

لە بەرامبەردا بیلباو بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی بێرچیچێ بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاڵڤێردی، ئاسێنسیۆ، رودیگەر، گارسیا

كاماڤینگا، چوامینی

دیاز، بێڵینگهام، ڤینیسیۆس

ئێندریک

پێکهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیک بیلباو

سیمۆن

دی ماركۆس، ڤیڤیان، ئالڤارێز، بێرچیچێ

گالارێتا، ئالبۆنیگا

ئیناكی ویلیامس، بێرنگوێر، نیكۆ ویلیامس

گوروزێتا

بابەتی زیاتر

Back to top button