بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نەسر بۆمبێکی بێ وێنە لە مێژووی گواستنەوەکاندا دەتەقێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسر بە پلانێکی تۆکمەوە دەچێتە بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە و چاوی لەوەیە مێرکاتۆکە بە چەند گواستنەوەیەک بشەڵەقێنێ.

یانە سعودیەکە سەرباری هێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و چەندین ئەستێرەی ئەوروپا وەک سادیۆ مانێ، ئۆتاڤیۆ، ئێمریک لاپۆرت و جۆن دوران و ئەوانیتر، هێشتا نەیتوانیوە وەک رکابەری راستەقینە خۆی دەربخات لەسەر ئاستی نێوخۆیی و کیشوەرەکەش بۆ بردنەوەی نازناوە گەورەکان. هەربۆیە خەزێنەکەی هەڵدەپچڕێنێت و دەچێتە مێرکاتۆکەی هاوینەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاخێس، یانە سعودیەکە سێ ئامانجی سەرەکی دەستنیشانکردووە هاوین بیانگوازێتەوە. ئەوانیش ڤینیسیۆس جونیۆری ریال مەدرید، مۆیسێس کایسێدۆی چێڵسی و گابریێل ماگالاشی ئارسیناڵ.

سەرچاوەکە بڕی ئەو پارەیەیشی ئاشکراکردووە کە نەسر دەیەوێت لە گواستنەوەی ئەو سێ ئەستێرەیەدا خەرجی بکات و بڕەکەشی نزیکەی نیو ملیۆن یۆرۆیە، بەدیاریرکراویی 400 ملیۆن یۆرۆ.


ئەو سێ یاریزانە لە یانەکانیان ئەگەر ئەستێرەی یەکەمیش نەبن، رەگەزێکی هەرە سەرەکیین و پایەیەکی یانەکانیان لەسەر بەندە. بەڵام ئەو بڕە پارەیەی نەسر بۆی ئامادەکردن، یانەکانیان دەخاتە دۆخێکەوە بیر لە ئۆفەرەکە بکەنەوە. هەروەک پێشتر لە گواستنەوەی جۆن دوراندا روویدا کاتێ لە گواستنەوەکانی زستانەی ئەمساڵ بە 64 ملیۆن پاوەند لە ئاستۆن ڤێلایان گواستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button