ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ڤیرتز لەبەر دوو ئامانجی خۆی ریال مەدریدی لەپێش هەر یانەیەکی دیکەوە داناوە

Yariga App

یاریگا –

فلۆریان ڤیرتز ریال مەدریدی خستووەتە پێش هەر یانەیەکی دیکەوە پەیوەندیی پێوەبکات.

ماوەیەکی زۆرە ناوی ڤیرتز، بەتایبەت دوای وەرزە سەرسوڕهێنەرەکەی رابردووی بایەر لیڤەرکۆن، بە ریال مەدریدەوە دەبەسترێت.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە ئەڵمانییەکە دوو ئامانجی تایبەتی خۆی دیاریکردووە وەک بەهێزترین پاڵنەر بۆ پەیوەندیکردنی بە یانە شاهانەکەی ئیسپانیا.

وەک سەرچاوە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، یاریزانە 21 ساڵانەکە پێیوایە ئەوە ریاله دەتوانێ باشترین دەرفەتی بۆ بڕەخسێنێ بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و باڵۆندۆر.

تۆنی کروس کە راستەوخۆی دوای کۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو وازی لە یاریکردن هێنا، دوایین یاریزانی ئەڵمانیی بوو درێسی مێرێنگی پۆشی.

فلۆریان لە پێگەی ناوەڕاستی هێرشبەریی یاریدەکات و ئەم وەرزە کە باشترین وەرزی خۆی یانەکەشی نییە، توانیویەتی لە 50 یارییدا بەشداریی 28 گۆڵ بکات. بەوەش مەدرید دەتوانێ سوود لە لێهاتووییەکانی ببینێ بۆ بەهێزترکردنی هێڵی هێرشبەریی.

بابەتی زیاتر

Back to top button