ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ته‌واو؛ ئانچێلۆتی و ریال مه‌درید گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن

Yariga App

یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی راهێنەری یانەکە رێککەوتووە بابه‌تی نێوانین یه‌كلایی بۆته‌وه‌.

رامۆن ئالڤارێز، رۆژنامەنوسی به‌ناوبانگی ئیسپانی و رادیۆ مارکا دەڵێت، هەموومان دەزانین دۆخی ئێستا ریال مه‌درید له‌دوای دەرچوونی یانه‌كه‌ له‌ چامپیۆنزلیگ و دۆرانی بەرامبەر ئارسناڵ چۆنە، ئەمە روونە و پێویستی بە هیچ روونکردنەوەیەک نییە، دۆخی ئەنچیلۆتی لە ریال مەدرید زۆر ئاڵۆزە.

ئالڤارێز لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب رایگه‌یاند، ئانچیلۆتی ماوەیەکی زۆرە دەزانێت یانەی ریال مەدرید لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ گفتوگۆ دەکات، یانەکەش بە تەواوی ئاگاداری قورسی مانەوەی راهێنەره‌كه‌یه‌ بۆ ماوەی چوار ساڵ لەسەریەک.


رۆژنامه‌نووسه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،ئانچیلۆتی یەکەم کەس بوو کە زانیاری لەسەر دانوستانەکانی ئالۆنسۆ زانیوه‌، بەو پێیەی پەیوەندی ئه‌و لەگەڵ یانەکەدا لە پەیوەندی راهێنەری یانه‌كه‌ زیاترە، ئەو ریاڵ مەدریدی بە زۆر خۆشدەوێت پێرێزیش خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی زۆری بۆ راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ هه‌یه‌.

ئالڤارێز روونیشیکردەوە، ئەو زانیاریانەی لەبەردەستمدایە ئەوەیە کە داهاتووی ئانچیلۆتی یەکلایی بووەتەوە، لە ریال مەدرید بەردەوام نابێت، به‌ڵام تاكو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ چونكه‌ هێشتا یاریی كۆتایی جامی شا و لالیگاش یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌، بەڵام لە هەمان کاتدا کار لەسەر داهاتووی تیپەکە دەکەن.

ئەمەش گفتوگۆ و رێککەوتنی  لەنێوان هەردوولا لەسەر کراوە، به‌ڵام رۆیشتنی به‌شێوازێكی جیاواز ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك ماڵئاوایی لێده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل یاریزانه‌ گه‌وره‌كان و ئه‌وانه‌ی زۆر شتیان به‌خشیوه‌ته‌ یانه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ماڵئاوایی لێده‌كه‌ن.

رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی پێگه‌ی ماركا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، ئەم جیابوونەوەیە هەردوولا لەسەری رێککەوتوون و قبوڵکراوه‌، هەرچەندە کارلۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رەتیدەکاتەوە واز له‌ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ بهێنێت

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئه‌گه‌ر به‌خواستی ئانچیلۆتی بووایه‌، ئەوا مانەوەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید هەڵدەبژارد، بەڵام دەزانێت ناتوانێت بەردەوام بێت، هەروەها ئەو ئۆفەرەی بەڕازیلیش ئەو بژاردەیە کە زیاتر سەرنجی راکێشاوە لە راهێنەرایەتیکردنی هەر یانەیەکی تر.

لە کۆتاییدا گوتی، بەپێی ئەوەی من دەیزانم، پێشکەوتنی جدی لە گفتوگۆکانی نێوان ئانچیلۆتی و بەرازیل هەیە و ئامادەکارییەکان بۆ پێشکەشکردنی لە یاریگای ماراکانا ده‌كرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button