هیوسن دوور لە ریال مەدرید بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات
لیڤەرپوول و مانچیستەر یونایتد و چێڵسی شوێنی داهاتووی ناوەڕاستکارەکەن

یاریگا –
دین هیوسن، هیچ پلانێکی بۆ جێهێشتنی پرێمەرلیگ نییە و دەیهەوێت لە رکابەری کردن لە ئینگەڵتەرا بەردەوام بێت.
درەوشاوەیی هویسن لەم وەرزەدا سەرنجی چەند یانە زەبەلاحەکەی پرێمەرلیگی بەلای خۆیدا راکێشاوە. هەریەکە لە چێڵسی و لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام و ئارەزووی جیددییان بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە دەربڕیوە. دەگوترێت هەر چوار یانەکە ئامادەن بڕگەی ئازادکردنی 58 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستەکەیدا کارا بکەن، ئەمەش ئامارێکە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی داراییان کە لەدەستیاندایە.
ریلیڤۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە هویسن ئارەزووی مانەوەی لە ئینگەڵتەرا هەیە، هاوکات ریال مەدریدیش ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات. ئەو بەرگریکارە پێشتر کاتێکی لە ئەکادیمیای لاوانی مەدرید بەسەر بردووە و گەڕانەوەی بۆ یانە ئیسپانییەکە بە خەونێک دەزانێت کە تا ئێستاش لە مێشکیدایە.
🚨 Dean Huijsen is set to join a Premier League club this summer:
🔵 Chelsea
⚪️ Tottenham
👹 Man Utd
🔴 LiverpoolReal Madrid like him, but they think his €58M price is too high, and they’re not even sure they want a centre-back this summer.
(Source: @relevo) pic.twitter.com/ORNXgVlNVP
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) April 18, 2025
لە کاتێکدا ریال مەدریدیش حەز بە گواستنەوەی دەکات، بەڵام بەرێوەبەرانی یانەکە تا ئێستا بڕیاری کۆتاییان نەداوە سەبارەت بەوەی ئایا لەم هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ بکەن یاخود نا. دەگوترێت ریال مەدرید ئامادە نییە سامانێکی زۆر خەرج بکات بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی ناوەڕاست کە بەم دواییە لە پلەی یەکەمی تۆپی پێی ئەوروپا دەرکەوتووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بە لەبەرچاوگرتنی لەپێشینەکانی دیکەی بازاڕی گواستنەوە، رەنگە رێژەی 58 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مەدرید بە زۆر بزانرێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش هیوسن ئامادە نییە ئۆفەرەی یانە ئیسپانیەکە قبوڵ بکات.
لە کاتێکدا پێدەچێت مانەوە لە ئینگلتەرا بە بژاردەی سەرەکی هیوسن هەژمار بکرێت، بەڵام چەند یانە گەورەیەکی دیکەی ئەوروپی چاودێری دۆخی ئەو یاریزانە دەکەن. بایرن میونشن کە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی ناوەڕاستکار دەدات، ئارەزووی گواستنەوەی دەکات، هەرچەندە رەنگە کێشەی دارایی توانای یانەکە سنووردار بکات بۆ رکابەریکردن لەگەڵ ئۆفەرەکانی پرێمەرلیگ.
پاریس سانجێرمان یەکێکی ترە لەو یانانەی کە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەی خستووەتە لیستی کڕینەکانەوە. یانەکە کە بە هێزی دارایی ناسراوە، هیچ کێشەیەکی نابێت لە پێدانی ئەو نرخەی کە بۆرنمۆس داوای دەکات. بەڵام سەرنجڕاکێشیی تۆپی پێی ئینگلتەرا و رکابەرییە بەرزەکەی پرێمەرلیگ رەنگە لەم رکابەرییەدا پێشەنگ بە یانەکانی ئینگلتەرا ببەخشێت.