مایسترۆکەی مانچێستەرسیتی خەون بە پۆشینی دریسی بارسێلۆناوە دەبینێت

یاریگا –
بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرە و هێرشبەری مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی پۆرتوگال، حەز دەکات دوای جێهێشتنی سیتیزن بتوانێت درێسی یانە کاتالۆنییەکە لەبەر بکات.
ناوی بێرناردۆ سیلڤا دووبارە بە بارسێلۆنا گرێدرایەوە. یاریزانە پۆرتوگالییەکە بڕیاریداوە بە رەزامەندی هەردوولا کۆتایی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بهێنێت، چونکە یانە ئینگلیزییەکە بڕیارە لەم هاوینەدا دەست بە چاکسازییەکی گەورە بکات لە یانەکە و دەرگای رۆیشتنی بۆ زۆرێک لە یاریزانەکانی بکاتەوە.
هیچ گومانێک لە ئاستی باشی ئەو یاریزانە نییە و ئەمەش دەکرێت دەرفەتێک بێت لە بازاڕی گواستنەوەکاندا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی یاریزانە پۆرتوگالییەکە ئارەزووی پەیوەندیکردن بە بارسا دەکات و هەڵبژاردەی ئەو تیپەکەی هانزی فلیکە، رۆژنامەی سپۆرتیش بانگەشەی ئەوە دەکات کە بارسێلۆنا ئاگاداری ئەمەیە و بیرلە سەختی جێگیرکردنی لە تیپەکەدا دەکاتەوە، چونکە بەڕێوەبەرە وەرزشییەکانی بارسا ئێستا بیر لە گواستنەوەی یاریزانێکی هێرشبەری سەرە رم دەکەنەوە لەبری یاریزانێکی باڵ.
🚨 | Jorge Mendes informed Barça’s management during several meetings that Bernardo Silva would be looking for a new club during the summer transfer window. [@sport] pic.twitter.com/u0sH4k0DMk
— Barça Insider (@theBarcaInsider) April 19, 2025
خۆرخی مێندێز بریکاری کارەکانی بێرناردۆ سیلڤا، لەگەڵ هەردوو خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی لە چەند مانگی رابردوودا لە چەند دیدارێکدا کۆبووەتەوە. مێندێس پێشنیاری ئەوەی کردووە کە گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی بارسێلۆنادا دەبێت، چونکە گرێبەستی ئەو یاریزانە لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت و مانچێستەر سیتی پابەند بووە بە رەزامەندی دەستبەرداری ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی ببێت.
بێرناردۆ سیلڤا بە بەهای نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ بڕگەی ئازادکردنی گرێبەستی هەیە و ئامادەیە دەستکاری مووچەکەی بکات ئەگەر بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات. ئەگەر بارسا هەنگاو نەنێت، ئەوا یاریزانەکە رەنگە بەختی خۆی لە سعودیە تاقی بکاتەوە چونکە ئۆفەری زۆر گرنگی لەسەر مێزەکەی هەیە. سەرەڕای هەموو ئەمانە، خەونی سەرەکی ئەو یاریکردنە لە ئیسپانیا و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەدەستهێنانی خەونەکەی.