
یاریگا –
لامین یاماڵ هێرشبەری لاوی یانەی بارسێڵۆنا دوای دەرچوونی ڕیال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ خۆی لە پێشەنگی لیستی تۆپی زێڕین نزكتر كرده‌وه.
رۆژنامەنووسی ئیسپانی خاڤی میگێل رایده‌گه‌نێت پێشبڕکێی تۆپی ئاڵتونی نزیکە لە بەرژەوەندی بەهرەمەندەکانی بارسێلۆنا یەکلایی بێتەوە، ئێستا گۆره‌پانه‌كه بۆ یاریزانانی بارسێڵۆنا چۆڵ بووە و دیارترین ناویش له یانه‌كه لامین یاماڵه.
یاریزانە تەمەن 17 ساڵەکە تەنها له بارسێلۆنا پشتگیری ناكرێت، بەڵکو لە سەرانسەری ئەوروپاشدا پشتگیری ده‌كرێت كه به‌هره‌مه‌نده‌كه‌ی باسێلۆنا شایه‌تی تۆپی ئاڵتونیه.
میگێل دەڵێت،
لەگەڵ نه‌مانانی ناوە گەورەکان له چامپۆنزلیگ، پێناچێت کەس بتوانێت بەجدی رکابەری لامین بکات.
🎙 Javi Miguel: “With Real Madrid’s humiliating Champions League exit, Mbappé has also been eliminated from the Ballon d’Or race. All eyes in Europe are now on a 17-year-old who is dazzling everyone, both inside and outside Barcelona. We’re talking about Lamine Yamal.” 🙌🏽 pic.twitter.com/aE2jRyhctb
— Barça Notes 🗒 𝕏 (@BarcaNotes) April 19, 2025
روونیشیکردەوە، بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ له لایه‌ن بارسێڵۆنا، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی لامین یاماڵ کۆدەنگی میدیاکان به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته به‌ربژێری یه‌كلایی كه‌روه‌وه بۆ بۆبردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر.
گوتیشی، ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا نازناوی چامپیۆنزلیگ نه‌باته‌وه، تەنها ئەو کاتە حیساباتی خەڵاتەکه دەگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر، بەڵام پێناچێت ناوەکانی وەک لاوتارۆ مارتینێز یان بوکایۆ ساکا قورسایی ئەو یاریزانەیان هەبێت و بتوانن یاریزانه‌كه له ركابه‌رییه‌كه دووربخرێته‌وه.
تاکە ناو کە له‌وانه‌یه هەڕەشە لە لامین یاماڵ بکات، عوسمان دێمبێلێیە، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی پاریس سان جێرمان له‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌ی بتوانێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، ئه‌وا ده‌توانێت ژماره‌یه‌كی گه‌وره و قورس بێت بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.
له كۆتاییدا میگێل گوتی، رافینها و پێدری به‌ربژێرن بۆ جێگرتنەوەی یاماڵ، بەڵام هەموو ئاماژەکان لە بەرژەوەندی یاماڵه، تاكو ئەو کاتە لە هەمووان نزیکترە بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه و ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه ئه‌وا ده‌بێته لاوترین یاریزان ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.