
یاریگا –
ئەمڕۆ هەفتەیەكی نوێی یارییەكانی پرێمەرلیگ بە یاریی نێوان ئێڤەرتن و مانچێستەر سیتی دەستپێدەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان ئێڤەرتن لە یاریگای گوودیسۆن پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 33ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ كراوەتە دەرەوە و لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگیش بێهیوا بووە، تەنیا لە جامی یەكێتیی ئینگلتەرا ركابەری دەكات و لە پرێمەرلیگیش هەوڵی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەدات.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 32 یاریی لە 16 یاریی براوە بووە، 7 یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ئێڤەرتن لەكۆی 32 یاریی لە هەشت یاریی براوە بووە چواردە یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر سیتی بە بێ هالاند، ئێدەرسن، ئاكانجی، جۆن ستۆنز، ئاكێ و رۆدری رووبەرووی ئێڤەرتن دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا ئێڤەرتن بە بێ لیندسترۆم ، كالڤێرت لوین و مانگالا بەرامبەر سیتیزن یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئێڤەرتن
پیكفۆرد
ئۆبرەین، تاركۆوسكی، برانسوەیت، میكۆڵینكۆ
هاریسۆن، گارنەر، گویێ، دۆكۆری
ئێندیای، بێتۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی
ئۆرتیگا
لێویس، دیاس، ئۆ رێلی، ڤاردیۆڵ
كۆڤاسیچ، گۆنزالێز
ساڤیۆ، دی برۆین، ماكاتی
مەرمووش