عێراقکوردستان

جارێکی دیکە مەحمود مەجید وازی لە ئەرکەکەی هێنا

لە دوو یانەی نایاب کاری راهێنەرایەتی کردووە لەم وەرزە

Yariga App

یاریگا –

مەحمود مەجید راهێنەری رەمادی وازهێنانی خۆی لە یانەکە راگەیاند و بە فەرمی دەستبەرداری ئەرکەکەی بوو.

لە هەژماری تایبەتی خۆی، مەحمود مەجید دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و نوسیویەتی: تۆپی پێ بریتیە لە کۆمەڵ، سوپاس بۆ شاری رەمادی، سوپاس بۆ دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەکە، لە خوای گەورە داواکارم لە داهاتوو سەرکەوتووتان بکات.

نۆ یاریی مەحمود مەجید سەرپەرشتی ئەرکی راهێنەرایەتی رەمادی کرد، شەش یەکسان بوون و دووشکست و سەرکەوتنێکی هەبوو، رەمادی بە 27 خاڵ لە ریزبەندی 16ـەی خولی نایابی عێراق دێت.

مەحمود مەجید سەرەتای ئەم وەرزە راهێنەری گازی باکوور بوو کە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە دەستی لەکارکێشایەوە، پێشووتریش لە ورزی 2020 _ 2021 نازناوی خولی نایابی کوردستانی لەگەڵ برایەتی بەدەست هێناوە، وەرزی دواتریش لە خولی نایابی عێراق راهێنەرایەتی پێشمەرگەی سلێمانی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button