ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ ئینتەر میلان پێكانی یاریزانێكی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی پێكانی ماركوس تورام هێرشبەری فەڕەنسی یانەكەی راگەیاند.

ئینتەر میلان دوای بردنەوەی لە بایرن میونشن توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ و لەو قۆناخەشدا رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

هەژماری فەرمی ئینتەر میلان لە پلاتفۆرمی ئێكس پێكانی ماركوس تورامی راگەیاند.

دوای یارییەكەی بەرامبەر بایرن میونشن ماركۆس تورام لە ماسولكەكانی قاچی  تووشی پێكان بووە و ماوەی دووركەوتنەوەی دیاری نەكراوە.

چاوەڕوان دەكرێت تورام لە یاریی داهاتوو بەرامبەر بۆڵۆنیا نەتوانێت بەشداری بكات.

رۆژی 30 مانگ لە یارییەكانی قۆناخی پێشكۆتایی ئینتەر میلان رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button