
یاریگا –
ماوەی دوورکەوتنەوەی کیلیان ئێمباپێ بەهۆی پێکانەکەی ئاشکرا دەکرێت.
رۆژی 16ـی نیسان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە سانتیاگۆ میوانداری ئارسیناڵی کرد. گەنەرز 2-1 یارییەکەی بردەوە و بۆ قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە سەرکەوت.
لە خولەکی 75 کلیان ئێمباپێ بەهۆی بەریەککەوتنێکی توندی لەگەڵ دێکلان رایس، لە پاژنەی پێی راستی تووشی پێکان بوو، بەوهۆیە یاریگای جێهێشت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كادێنا كۆپ كیلیان ئێمباپێ تووشی سوڕانی پاژنەی راستی بووە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئێمباپێ هەشت رۆژ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و دەتوانێت بەشداری یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا بكات.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 26 ئەم مانگە لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا و ریال مەدرید رووبەرووی یەک دەبنەوە.