
یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا وەڵامی چەند پرسیارێكی دایەوە.
لیۆنێلێ مێسی لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی پاریس سانجێرمانەوە بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئەمریكیەكە لە كۆتایی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
نوێترین چاوپێكەوتنی لیۆنێل مێسی:
یەكەم یاریی مۆندیال چی روویدا؟
گورزێكی زۆر سەخت بوو، چونكە كەس چاوەڕوانی نەدەكرد بەوشێوەیە دەستپێبكەین، پێش ئەوە ژمارەیەكی زۆر یاریی بێ دۆڕانمان هەبوو، هەمووان دەیانگوت سعوودیە؟ هیچ كێشەیەك نییە. بەڵام من هەمیشە دەڵێم; یەكەم یارییەكان قورستترینن.
راستییەكە ئەوەیە یارییەكەی مەكسیك زۆر قورس بوو، بەتایبەت لەسەر ئاستی مێشك و بیركردنەوەمان، چونكە دەمانزانی یەكسان بوون چانسێكی كەممان دەبێت و دۆڕانیش راستەوخۆ لە پاڵەوانییەتیەكە دوورمان دەخاتەوە. ئەو رۆژانە بەتایبەت رۆژانی پێش یارییەكە زۆر قورس بوو.
زۆرترین چێژت لە چ ساتێک وەرگرت؟ بردنەوە لە مەكسیک؟ بردنەوە لە هۆڵەندا دوای لێدوانەكانی ڤان خال؟ یان تۆڵەكردنەوە لە كرواتیا؟
لە راستیدا چێژم لە هەموو شتێک وەرگرت، لە یەكەم رۆژەوە تاوەكو كۆتا رۆژ، بەڵام رەنگە دڵخۆشترین كات بۆ من بەرامبەر مەكسیک بووبێت، چونكە پەستانێكی زۆرمان لەسەربوو، ئەو بردنەوەیە ئارامی بۆ هێناینەوە.
لە دوای ئەو هەمووە خۆشییە بیرم لە ئێمباپێ دەكردەوە، لە یاریی كۆتایی چوار گۆڵیكرد و نەبوونە پاڵەوان. بیر بكەوە هەستی چۆن بووبێت؟.
ئێمە دەمانزانی كاتێک لە یاریی كۆتایی بەرامبەر فەڕەنسا یارییەكە گەیشتە لێدانی یەكلاكەرەوە وەحشێكمان هەیە.
بێگومان لە ركابەریكردن بەردەوام دەبم، ئەو سروشتە هەرگیز جێمناهێڵێت، ئەوە بەشێكە لە من، بەوشێوەیە گەورە بووم و زۆر حەزم لە بردنەوە و كێبڕكێكردنە.
لە تۆپی پێدا هەموو شتێكم بەدەستهێناوە، ئەوەش بەراستی بەنرخە.
لەگەڵ بارسێلۆنا زۆر شتی گرنگت بەدەستهێنا؟
بەڵێ، هەربۆیە هەمیشە زۆر سوپاسگوزاری خوا دەكەم، بۆ هەموو ئەو شتانەی بە منی بەخشی.
ئاواتەخواز بووم بگەڕێمەوە بارسێلۆنا، ئامانجم گەڕانەوە بوو بۆ ئەو جێگایەی كە هەمیشە لێی بووم، بەڵام بەداخەوە ئەوە رووینەدا.
نەمدەتوانی خۆم لە هیچ یانەیەكی ئەوروپی جگە لە بارسێلۆنا ببینمەوە.
ئینتەر مەیامی؟
بڕیاری پەیوەندیكردنم بە ئینتەر مەیامی بڕیارێكی خێزانی بوو، هاتینە ئەمریكا و مەیامی بۆ ئەوەی ئەزموونێكی نوێ تاقی بكەینەوە.
بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی زۆر شتی لە ناخی مندا گۆڕی.
منداڵەكان سەیری هەموو شتێک دەكەن و لاساییان دەكەنەوە و هەمووان دەناسن، باس لە یاریزانەكانی ئێستای وەک ئێمباپێ، ڤینیسیۆس، هالاند، لیڤاندۆڤسكی و لامین یامال دەكەن.
هەرچەندە من ناتوانم وەک پێشوو یاری بکەم، بەڵام هێشتا خۆمان بە یاریزان دەزانین.
وەک هەمیشە دەڵێم بە بەخت بووم كە هەموو شتێكم لەسەر ئاستی یانە و لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستهێناوە، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەكەشم ، ئەمە ئەو شتەیە كە زۆر لام گرنگە و نرخی دەزانم.
یەكەم لێدانی یەكلاكەرەوە لە یاریی كۆتایی؟
هەمیشە هەوڵم دەدا یەكەم لێدانی یەكلاكەرەوە جێبەجێ بكەم، بۆ ئەوەێ بەرپرسیاریەتی تەواو هەڵبگرم.
گواردیۆلا؟
ئەو بۆ من بە تەواوی شتێكی ترە، پیاوێكە كە وردەكارییەكانی خۆشدەوێت، بیركردنەوەی جیاوازە، دیدگایەكی بۆ بینین هەیە كە ئەوانی دیكە نایبینن، تۆپی پێی بە تەواوی گۆڕی، دوایی ئەو هەمووان دەیانوویست لاسایی بارسێلۆنا بكەنەوە.
بەشداریكردن لە مۆندیالی داهاتوو؟
رۆژ بە رۆژ چاودێری شتەكان دەكەم، چاودێری بارودۆخم دەكەم، نامەوێت ئامانجی دوور دابنێم، هەرچەندە بێگومان ئەوە لە دڵمدایە.
ئەمساڵ زۆر گرنگ دەبێت دەربارەی بڕیاری بەشداریكردنم لە جامی جیهانی داهاتوو، درۆ دەكەم ئەگەر بڵێم بیری لێ ناكەمەوە.