گرنگترینیۆرۆپالیگ

لێدوانەكانی ئامۆریم دوای ریمۆنتاداكەیان بەرامبەر لیۆن

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم، راهێنەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی باسی گەڕانەوە مێژووییەكەیان بەرامبەر لیۆن دەكات.

شەوی رابردوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری لیۆنی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی 5-4 لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

لە خولەكی 10,45 مان یونایتد لە رێگەی ئوگارتێ و دالۆت دوو گۆڵیكرد، پاشان لە گێمی دووەمدا لیۆن لە رێگای تۆلیسۆ و تاگلیافیكۆ لە خولەكەكانی 71,77 دوو گۆڵی كرد و یارییەكە چووە كاتی زیادكراو. لە خولەكەكانی 104 و 109 لیۆن دوو گۆڵی لە رێگای رەیان شێركی و لاكازێت كرد، پاشان مان یونایتد لە خولەكەكانی كۆتاییدا سێ گۆڵی لە رێگای برۆنۆ فێرناندیس ، كۆبی مەینوو و هاری ماگوایەر سێ گۆڵی كرد و گەڕانەوەیەكی مێژووی بەناوك خۆیەوە نووسیەوە.

لە دوای یارییەكە روبن ئامۆریم گووتی:

یانەكەمان شەوێكی نایابی بەسەربرد دوای گەیشتنی بە قۆناخی پێش كۆتایی یۆرۆپا لیگ.

شەوێكی نایاب بوو، مەینوو یاریزانێكی زۆر باشە لە شوێنە بچووكەكاندا توانای تۆماركردنی ئەو جۆرە گۆڵانەی هەیە.

لە زۆر رووەوە كێشەمان هەیە، بەڵام كاتێک بەرامبەر یانەیەكی ئەوروپی یاریی دەكەین، ئاستێكی باشترمان هەیە، لە پرێمەرلیگ بارودۆخمان زۆر خراپە، بەڵام لە دوای ئەم یارییەوە دەكرێت زۆر شت بگۆڕێت.

مانچێستەر یونایتد لە قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆپا لیگدا رووبەرووی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button