ئیسپانیاگرنگترین

پلانی گواستنەوەکانی ریال مەدرید ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

هاوینێکی سەرقاڵ چاوەڕوانی ریال مەدرید دەکات بۆ کڕینی یاریزانی نوێ بۆ ریزەکانیان لە مێرکاتۆی داهاتوو.

ریال لە چامپیۆنزلیگ کرایەدەرەوە و لە خولی ئیسپانیش دوای 31 هەفتە بە جیاوازیی 4 خاڵ لە بارسێلۆنای  پێشەنگ و رکابەریەوە دوورە. لە نزیکەی تەواوی یارییە قورسەکانی وەرزەکەشدا ناسنامەی راستەقینەی خۆیان پیشان نەداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆی Cadena Copeی فەڕەنسیی، لە بازاڕەکەی هاوینەدا مەدریدییەکان یاریزانی نوێ بۆ چەند پێگەیەک دەگوازنەوە.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، جیا لە ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بۆ پێگەی بەرگری یاخود باڵی راست کە تا رادەیەکی زۆر یەکلایی بووەتەوە، بۆ لای چەپ و بۆ دڵی بەرگرییش یاریزان دەگوازنەوە.

سەبارەت بە هێڵی پێشەوەش، رادیۆ فەڕەنسیەکە ئەوەی زانیوە کە لە پلانەکانی ریال مەدریدایە هێرشبەرێک بگوازنەوە، بەڵام ئەمەیان بەو مەرجەی یەکێک لە هێرشبەرەکانی ئێستایان یانەکە جێبهێڵێ.

نەک تەنها یاریزانی نوێ، لە ئێستادا دوورخستنەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی و هێنانی راهێنەری نوێش گەرمترین دەنگوباسەکانی مەدریدە. تەنانەت ئەمڕۆ سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان یەکێک لە بژاردە بەهێزەکانیان ئاشکراکرد کە سانتیاگۆ سۆلارییە.

ناوی راهێنەرێکی چاوەڕواننەکراو بۆ شوێنەکەی ئانچێلوتی ئاشکرابوو

بابەتی زیاتر

Back to top button