
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد خەونی کرد بە راستی و لە ریمۆنتادایەکی مێژوییدا 5-4 لە یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ لە لیۆنی بردەوە. ئەوە لەکاتێکدا یاریی چوون 2-2 لەسەر خاکی فەڕەنسیەکان کۆتایی هاتبوو.
یارییەکەی ئۆڵدترافۆر پڕ بوو لە ژمارەی پێوانەیی بەدرێژایی مێژویی پاڵەوانێتیە گەورەکانی ئەوروپا. بەتایبەت یەکەمین رووبەڕووبوونەوەی مێژووی کیشوەرەکە بوو تێدا تەنها لە دوو تایمی زیادکراودا 5 گۆڵ تۆماربکرێت.
یارییەکەی مان یونایتد و لیۆن ناوی چووە مێژووی ژمارە پێوانەییەکانەوە
دوای یارییەکە پێگەکانی تایبەت بە ئامار و ژمارە پێوانەییەکان پەیتا پەیتا ریکۆردی نوێیان خستەڕوو.
بەگوێرەی تۆڕی ئۆپتا، مانچێستەر یونایتد بوو بە یەکەم یانە لە مێژووی پاڵەوانێتیە گەورەکانی ئەوروپا کە لە خولەکی 120دا دوو گۆڵ تۆمار بکات.
کوڕانی روبن ئامۆریم تا خولەکی 114یش بە دوو گۆڵ لەدواوە بوون، تا برونۆ فێرنادێش لەڕێگەی لێدانی سزا ئەنجامەکەی کرد بە 4-4.
کۆبی مەینوو و هاری ماگوایەر لە خولەکی 120 تۆڕی فەرەنسییەکانیان هەژاندەوە و ناوی یانەکەشیان خستە مێژووی ژمارە پێوانەییەکانەوە.
120 – Manchester United are the first team in history to score two goals in the 120th minute of a major European match. Amorimtime. pic.twitter.com/d9VCeb0Wiq
— OptaJoe (@OptaJoe) April 17, 2025