گرنگترینیۆرۆپالیگ

یارییەکەی مان یونایتد و لیۆن ناوی چووە مێژووی ژمارە پێوانەییەکانەوە

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکی دراماتیکی و شێتانەدا مانچێستەر یونایتد 5-4 له لیۆنی بردەوە و خۆی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕینی یۆرۆپالیگ.

یاریی چوونی ئەو دوو یانەیە 2-2 کۆتایی هاتبوو لەنێو خاکی فەڕەنسیەکان. هەربۆیە رووبەڕووبوونەوەکەی ئۆڵترافۆرد بۆ کوڕانی روبن ئامۆریم وەک یاریی وەرزەکەیان تەماشا دەکرا.

دوو گێمی یاسایی 2-2 کۆتایی هات. بەڵام لە چارەکی زیادکراوەکاندا لیۆن ئەنجاکەی فراوانترکردەوە کاتێک لە خولەکەکانی 104 و 109 گەیشتنەوە سەر تۆڕی خاوەن ماڵ.

ئەوەی گەشبینترین کەس چاوەڕوانی نەدەکرد، ئینگلیزەکان ئەنجامیان دا کاتێک لە خولەکەکانی 114، 120 و 121 ریمۆنتادایەکی بێوێنەیان ئەنجامدا و یارییەکەش ناوی چووە مێژووی ژمارە پێوانەییەکانەوە وەک یەکەم یاریی بە درێژایی مێژووی پاڵەوانێتیە گەورە ئەوروپیەکان کە لە تایمە زیادکراوەکاندا 5 گۆڵ تۆمار بکرێت.

لە پێش کۆتایی، شەیتانە سوورەکان لە ئەرکێکی تەواو قورسدا رووبەڕووی ئاتلێتیک بیلباوی سەرسەخت دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button