عێراقکوردستان

نەورۆز بەبێ ئامادەبوونی سێ یاریزانی رووبەڕووی کەرخ دەبێتەوە

ماڕادۆنا بە شێوەی سەرەکی یاریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی سێ یاریزانی تیپەکەی رووبەرووی کەرخ دەبێتەوە.

هەینی ( 18ـی نیسانی 2025 ) لە گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق کاتژمێر 5ـی ئێوارە نەورۆز لە یاریگای ئەحمەد رازی لە بەغدا رووبەڕووی کەرخ دەبێتەوە، نەورۆز لە دۆخێکی باشدا نیە و لە شەش یاریی رابردوو تەنها یەک سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

بۆ ئەم یارییە نەورۆز بە هۆی پێکانەوە لە تواناکانی باکۆ عەومەری هێرشبەر و راستگۆ فەریقی ناوەراستکار و حوسێن عەباسی گۆڵپارێز بێبەش دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت کلاودیۆ ماڕادۆنا دوای هاتنە ناوەوەی لە یاریی رابردوو بەشێوەی یەدەگ، بۆ ئەم یارییە بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی بکات هاوشانی ئاسۆ رۆستەم و مەروان حوسێن.

لە مێژوودا نەورۆز و کەرخ حەفت یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، سوورپۆشەکانی سلێمانی لە سێ یارییدا براوە بوونە و کەرخ یەک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە سێ یارییشدا یەکسان بوونە، نەورۆز حەفت گۆڵی کردووە و کەرخیش شەش گۆڵی تۆمار کردووە.

نەورۆز 34 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 14ـە دێت و لە ئەگەری سەرکەوتنی دێتە ریزبەندی 10ـەیەم، گەڕی داهاتووش میوانداری زاخۆ دەکات، کەرخ 37 خاڵی هەیە لە رێزبەندی 11ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button