ئیسپانیاگرنگترین

ناوی راهێنەرێکی چاوەڕواننەکراو بۆ شوێنەکەی ئانچێلوتی ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

دوورخستنەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی دوای کرانەدەرەوەیان لەسەردەستی ئارسیناڵ له چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە هەرکاتێ زیاتر باسی لێدەکرێت و بەشێک لە مێدیا ئەوروپییەکان بابەتەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە.

وادەی رۆیشتنی ئەنچیلۆتی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید ئاشکرابوو

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیی، سانتیاگۆ سۆلاری لەلایەن کارگێڕی یانە شاهانەکەوە دەستنیشانکراوە بۆ شوێنگرتنەوەی ئانچێلۆتی.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی زانیوە لە جامی جیهانی یانەکان کە مانگی یۆنیۆی ئەم ساڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، سۆلاری راهێنەری ریال مەدرید دەبێت.

سۆلاری پێشتر کەمتر تەنها پێنج مانگ، لە ئۆکتۆبەری 2018 تا 11ی مارسی ساڵی دواتر راهێنەرایەتی مێرێنگی کردووە. لەو ماوەیەدا نازناوی جامی جیهانی یانەکانی بردەوە. بەڵام دوای کرانەدەرەوەیان بەشێوەیکی سەخت لەسەر دەستی ئایاکسی هۆڵەندی، لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button