ئه‌وروپاگرنگترین

مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ لە دەرگایەکی گەورەوە دەگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ، ئەو خولەی کە تێیدا ئەزموونێکی زۆری هەیە.

مۆرینیۆ لە دوو ماوەی جیاوازدا لەگەڵ چێڵسی (2004-2007) و (2013-2015)، پاشان مانچێستەر یونایتد لە 2016-2018 و کۆتا جاریش لەگەڵ تۆتنهام لە 2019-2021 راهێنەرایەتی کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی توتۆ کاڵچیۆ ئێستێرۆی ئیتاڵی، کارگێڕی یانەی تۆتنهام خۆیان یەکلایی کردووەتەوە لە دوورخستنەوەی ئەنج پۆستیکۆگلو لە راهێنەرایەتی سپێرس.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە کارگێڕی یانە لەندییەکە بیریان لە گەڕاندنەوەی مۆرینیۆ کردووەتەوە وەک یەکێک لە بەهێزترین بژاردەکانیان.

جۆزێ هاوینی 2024 لەگەڵ فەنەرباچێی تورکی دەستبەکار بوو، بەڵام لەو کاتەوە نەیتوانیوە نازناو بۆ یانەکەی بباتەوە و ئێستا لە ریزبەندیی دووەمی خولی ئەو وڵاتەیە لەدوای گاڵاتەسەرای.

بابەتی زیاتر

Back to top button