
یاریگا –
موسڵ هەنگاوێکی تری بەرەو خولی ئەستێرەکانی عێراق نا و پێشمەرگەش دوای زانجیرەیەک ئەنجامی خراپ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
لە گەڕی 25ـی خولی نایابی عێراق، موسڵ لە یاریگای ئاکرێ بە ئەنجامی 2 _ 0 لە رومادی بردەوە، بەم سەرکەوتنە موسڵ هەنگاوێکی دیکەی نا بۆ سەرکەوتن بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە وەرزی داهاتوو، هەریەک لە سەردار عارف و ئەمیر ئیسماعیل و سۆران عەزیز وەک یاریزانی کورد ل ریزی ئەو یانەیە یاریی دەکەن، موسڵ 46 خاڵی هەیە لە ریزبەندی دووەم دێت.
بە هاوکاری هەریەک لە یاریزانانی کورد دیدار غازی و مەحمود شاکر و شەعبان مەحمود، ئەمانەی بەغدا بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و 2 _ 0 لە ئیتیساڵاتی بردەوە، ئەمانەی بەغدا 48 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی یەکەمی خولەکە دێت.
دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ، پێشمەرگەی سلێمانی گۆڵبارانی میسانی کرد و بە ئەنجامی 5 _ 1 یارییەکەی بردەوە، 10 یاریی بوو پێشمەرگە سەرکەوتنی لە خولەکە تۆمار نەکردبوو، دوای دەست لەکارکێشانەوەی رێباز سەدیقی راهێنەر، ئەرسەلان جەلال بەشێوەیەکی کاتی ئەرکەکەی وەرگرتووە و ئەمڕۆش یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا، پێشمەرگە بە 28 خاڵ هاتە ریزبەندی 13ـەی خولەکە.
گازی باکوور جارێکی دیکە لە یاریگای خۆی سەرکەوتوو نەبوو بە ئەنجامی 0 _ 0 لەگەڵ بەحری یەکسان بوو، بیلال ساڵح ناوەراستکاری شێروانە دوای پاڵەوان بوونی لەگەڵ یانەکەی پەیوەندی بە گازی باکوورەوە کردووە بۆ یارییکردن لە ریزی تیپەکە، گازی باکوور بە 26 خاڵ لە ریزبەندی 18ـەی خولی نایابی عێراق دێت.